دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: ئەتۆم تاقیدەکەینەوە و دڵنیا دەبینەوە
لە یەکسانیمان لەگەڵ ڕوسیا و چین، ڕاستە ئەتۆم وێرانکەرە بەڵام پێویستە تاقیبکرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئەمەریکا لەڕووی
ئەتۆمەوە خاوەنی گەورەترین کۆگەیە و دوای ئەویش ڕوسیا و ئینجا چین دێت، بە وتەی
ترەمپ بەهێزیی ئەمەریکا لە پرسی ئەتۆمدا هەوڵەکانی خۆیاتی لە کەرتی سەربازیی
وڵاتەکەدا.
ئاماژەی بەوەشدا، ڕکابەری ئەمەریکا لە چەکی ئۆتۆمدا
ڕوسیا و چینن، لەگەڵ ئەوەی چین ئێستا دوورترە لە پرسەکەدا، بەڵام پێنج ساڵی دیکە
توانا ئەتۆمییەکانی زۆر زیاد دەکات.
دۆناڵد ترەمپ لەوبارەیەوە وتی، بۆ ئەوەی دڵنیابن لە
یەکسانبوونی توانا ئەتۆمییەکان بە ڕوسیا و چین چەکی ئەتۆم تاقیدەکەنەوە، هەربۆیە
فەرمانی بە وەزارتی جەنگی ئەمەریکا کردوە بە هەمان ئاستی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی
وڵاتانی دیکە، واشنتنیش تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی ئەنجامبدات.
لەبارەی مەترسیی تاقیکردنەوەی ئەتۆمیی ترەمپ وتی، ئەو
ڕاستییە دەزانێت کە چەکی ئەتۆم وێرانکەرە، بەڵام بژاردەی باشتر لە تاقیکردنەوەیان
نییە.
لە ماوەکانی پێشتردا دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەکرد کە
هەریەک لە وڵاتانی ڕوسیا و چین و کۆریای باکور تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن، بەرپرسێکی
ئەنجومەنی ئاساییشی ڕوسیاش وتی دۆناڵد ترەمپ خۆشی نازانێت باسی چی دەکات و بەتەمای
چییە....
693 جار خوێندراوەتەوە