سەرۆککۆماری ئێران سەردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کرد و
دەڵێت: با دەستلەناودەست نادادیی نەهێڵین.
هەواڵ:KNNC
مەسعود پزشکیان سەرۆککۆماری ئێران سەردانی شاری سنەی
ڕۆهەڵاتی کوردستانی کرد و لەگەڵ پارێزگار و بەرپەرسانی شارەكە كۆبوویەوە.
سەردانی سەرۆککۆماری ئێران لەمکاتەدا بە ئامانجی
کردنەوەی چەند پڕۆژەیەک بوون لە ناوچەکە، کە خۆیان لە بەنداو و پڕۆژەی کشتوکاڵییدا
دەبیننەوە.
مەسعود پزشکیان: با دەستلەناودەست پێکەوە نادادیی نەهێڵین
مەسعود پزشکیان لە سەردانەکەیدا چەندین دیدار و
کۆبوونەوەی دیکە لەگەڵ وەبەرهێنەران و ڕۆشنبیر و کەسانی فەرهەنگیی و کەلتوریی ئەنجامدا، بە
مەبەستی پێشخستنی کەرتە جیاوازەکان و ڕاکێشانی گەشتیار و سەردانیکەر بۆ شارەکەی
ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
پرسی خوێندن و پەروەردە یەکێکی دیکەبوو لە ئامانجەکانی
سەردانەکە لەگەڵ هاووڵاتییانی ناوچەکە لەبارەی گرفت و پێویستییەکانی کەرتەکە قسەیکرد...
371 جار خوێندراوەتەوە