نزیکەی 70 کەس لە فلیپین
بەهۆی لافاوەوە گیانیانلەدەستدا و پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەکەش دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
ماوەی چەند ڕۆژێکە
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و زریانێک کەموێنە بەشێکی ناوچە جیاوازەکانی فلیپینی
گرتوەتەوە و تا ئێستا بەپێی ئامارە فەرمییەکانی 66 کەس گیانیانلەدەستداوە.
زریان یاخود گەردەلوول و
با و بارانە بەهێزەکەی فلیپین بە بە گەردەلوولی کالمایگی ناودەبرێت و لە زەریای هێمنەوە
ڕووی کردوەتە وڵاتەکە و بووەتە هۆکاری دروستبوونی لافاوێکی کارەساتبار.
بەشێکی زۆری زیانەکانی
کارەساتە سروشتییەکەی فلیپین دورگەکانی سیبو و لایتی گرتوەوەتە و لەگەڵ زیانە
گیانییەکان، زیانێکی زۆری ماڵییشی گەیاندوە و بوەتە هۆکاری وێرانبوونی زۆرینەی خانوو و باڵەخانەکانی ناوچەکە.
لایەنی پەیوەندیداری
وڵاتەکەش پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکانی کردوە لە ئەگەری بەردەوامیی
زریانەکە.
87 جار خوێندراوەتەوە