واچاوه‌ڕوان
ده‌كرێت حكومه‌تی ئه‌مریكا هێزێكی سه‌ربازیی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌بنكه‌یه‌كی
ئاسمانیی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا جێگیر بكات.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی
هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه،جێگیر كردنی ئه‌و هێزه له‌چوارچێوه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی نێوان سوریا‌و ئه‌مریكا دێت له‌دوای رووخانی رژێمی
به‌شار ئه‌سه‌د.
ئاماژه
به‌وه‌شكراوه ئه‌مریكا ئه‌و بنكه سه‌ربازییه به‌كارده‌هێنێت بۆ چاودێریكردنی هه‌ر
رێككهونێك له‌نێوان سوریا‌و ئیسرائیل بهئهنجامبگهیهنرێت.
لایخۆشیه‌وه
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا جهختیكردوهتهوه ،تیمێكی ته‌كنیكی سوپای
ئه‌مریكا به‌فرۆكه‌یه‌كی جۆری سی -130 سه‌ردانی بنكه ئاسمانییه‌كه‌ی دیمه‌شقیان
كردوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه بهوهكرابێت له‌چ
وادهیهكهوه ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مریكا له‌و بنكه‌یه جێگیر ده‌كرێت.
111 جار خوێندراوەتەوە