شارباژێڕ؛ دابەشکردنی نەوت ده‌ستپێده‌كات

KNN : Kurdish News Network
11:48 - 29/10/2025
کوردستان
+
-

سبەینێ لە سنوری شارباژێڕ دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت و هەر خێزانێک کارتی نەوتی نەبێت بێبەشدەبێت لە وەرگرتنی نەوت.

 

هەواڵ:KNNC

 

دابەشکردنی نەوت لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، لەوبارەیەوە كامه‌ران سه‌عید بریكارى دابه‌شكردنى خۆراک هاوڵآتییانی ئاگەدارکردەوەتەوە لە دابەشکردنی نەوت  لە سنوری شارباژێڕ و ڕایگەیاندوە: سەرجەم دانیشتوانی ناوەند و گوندەکان و سەرجەم ناحییەکانی سنوری قائیمقامییەتی قەزاکە کە سبەینێ پێنجشەممە نەوت دابەشدەکرێت.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕی نەوتەکە بۆ هەر خێزانێک 200 لیترە بەرامبەر بە 104 هەزار دیناری عێراقیی، مەرجە هەر  خێزانێکیش کارتی نەوتی هەبێت، ئەوانەشی کەرتەکەیان بەسەرچوە نەوتیان پێنادرێت و بێبەش دەبێت لە وەرگرتنی.

دابەشکردنی نەوت بە نرخی زیاتر لە 100 هەزار دینار لە هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، کە لە شارەکانی عێراق نەوت بە کەمتر لە 40 هەزار دینار دابەشدەکرێت...

7428 جار خوێندراوەتەوە