كۆشكی سپی مه‌ترسیدارترین ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئاراسته‌ی عیراق كرد و پسپۆڕێكی ئه‌منی و ستراتیژییش ده‌ڵێت ره‌نگه ئێران به‌ئامانج بگیرێت.
هەواڵ:KNNC
رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت له‌هه‌واڵێكیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه؛ دوای دوو
رۆژ له‌دڵنیاكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غداو
واشنتۆن، له‌نوێترین پێشهاتدا ئه‌مریكا كاربه‌ده‌ستانی
عێراقی ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه به‌م نزیكانه وڵاته‌كه‌ی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌دات
و ئه‌گه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی عێراقیش كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت ئه‌وا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی
توندی ده‌بێت.
لایخۆشیه‌وه موخه‌له‌د حازم – پسپۆڕی ئه‌منی و ستراتیژی به‌رۆژنامه‌كه‌ی
راگه‌یاندوه، ئه‌مریكا سه‌رقاڵی رێوشوێنی سه‌ربازییه له‌ناوچه‌كه‌داو ره‌نگه
ئێران به‌ئامانج بگیرێت.
6077 جار خوێندراوەتەوە