وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: شەڕی 12 ڕۆژە تواناکانی
تارانی سەلماند و ئەگەر ئاسمانی ئێمە بەدەست ئەوانەوە بووبێت ئەوان ئاسمانی
ئەوانیش گۆڕەپانی موشەکەکانی ئێمە بووە.
هەواڵ:KNNC
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا
باسی لە شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان تاران و تەلئەبیبی کرد و ڕایگەیاند: ئەوانەی دەڵێن
ئیسرائیل ئاسمانی تارانی کۆنترۆڵکردوە و فڕۆکەکانیان ئازادانە بەسەر ئەواندا
سوڕاونەتەوە، ئەوا دەبێت ئەوەش بزانن کە لە هەمان کاتدا ئاسمانی ئیسرائیلیش گۆڕەپانی موشەکەکانی تاران بووە.
عەباس عەراقچی وتیشی، لەو کاتەدا توانا موشەکییەکانی تاران لەجێگەی
دیپلۆماسییەت و گفتوگۆ ئێرانیان پاراست.
وەزیری دەرەوەی ئێران
لەبارەی توانا سەربازییەکانییان و بەتایبەت بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە ئاماژەی بەوەدا، ئێستا
هێز و توانایان گەڕاوەتەوە پێش کاتی شەڕکردنیان لەگەڵ ئیسرائیل و بگرە بەهێزتریشن.
ئەوەشی خستەڕوو لە شەڕی 12 ڕۆژەدا کاتێک ئیسرائیل پێشنیاری دانوستانی کردبوو لەگەرمەی گفتۆگۆکاندا بۆ ڕاگرتنی شەڕ، هێرشیان
کردەوە سەر تاران، ئەوان پێیان وابوو بە سێ ڕۆژ ئێران ڕادەست دەبێت و دەستەکانی
بەرز دەکاتەوە، بەڵام ئەوە نەک ڕووی نەدا بەڵکو بۆ ئەوان و هەموو جیهان
ڕوونبوویەوە کە ئێران خاوەنی چ توانا و بەرگرییەکە...
121 جار خوێندراوەتەوە