هێرشکرایە سەر ئیسرائیل و دوای ئاگربەستیش سەدان کەس لە غەززە کوژراون.
هەواڵ:KNNC
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە باشوری کەرتی غەززەوە چەند هێرشێکی موشەکییان کراوەتە سەر و هێرشەکان بەهێزترین هێرش بووە کە لە مانگی ڕابردوودا کرابێتە سەر خاکی وڵاتەکە.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشداوە لە وەڵامی ئەو هێرشانەی کە کراونەتە سەر وڵاتەکە، زنجیرەهێرشێکی ئاسمانیی چڕیان کردوەتە سەر ڕۆژهەڵاتی غەززە.
ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا هیچ گروپێک و لایەنێک بەرپرسیارییەتی هێرشەکەی سەر
ئیسرائیلی لە ئەستۆ نەگرتوە، سوپاش هیچ زانیارییەکی لەبارەی زیانە گیانیی و ماڵییەکانی هێرشەکەوە نەداوە.
دوێنێ سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: کە پیاوێکی فەڵەستینیی
لەلایەن چەکدارەکانی غەززەوە کوژراون،
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین،
لەپاش ڕاگەیاندنی ئاگربەستە پێشنیارکراوەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا لە 10ی مانگی ڕابردووەوە، 244 کەس لە ئاڵۆزییەکانی کەرتی غەززەدا کوژراون...
2301 جار خوێندراوەتەوە