ئيخوانه‌كانی سودان دژی ئاگر به‌ست و راگرتنی شه‌ڕی ناوخۆن و هه‌ڕه‌شه له فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
هەواڵ؛ KNNC
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعه‌د
پۆلس گه‌وره راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا
بۆكاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند: كه لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سودان رێككه‌وتون
له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێكی سێ مانگی ، وه‌ك كه‌ناڵی سكای نیوز بڵاویكردوه‌ته‌وه میدیا‌و پلاتفۆرمه‌كانی سه‌ر به‌ئیخوان موسلمین كه
پشتیوانی له‌سوپای سودان ده‌كه‌ن و دژی
هێزی پشتیوانیی خێرای ئه‌و وڵاته‌ن ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی
شه‌ڕه‌كه‌دان و راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه له‌عه‌بدلفه‌تاح بورهان فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای
سودان ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه
محه‌مه‌د ئه‌لسرمساعد سه‌ركرده له گروپی ئیخوانی موسلمینی ئه‌و وڵاته له‌ئه‌كاونتی
خۆی له‌فه‌یسبوك نوسیویه‌تی ئه‌گه‌ر عه‌بدولفه‌تاح بورهان ده‌یه‌وێت كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی بهێنرێت با به‌شداری ئاگر به‌ست
بكات.
هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌دا
ئاژانسی فرانس پریس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی سودانی بڵاویكرده‌وه ، كه
سوپا تاوتوێی پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ئاگر به‌ست.
له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی
شه‌ڕی ناوخۆی سودان له‌نیسانی 2023 زیاتر له 10 ده‌ستپێشخه‌ری بۆ راگرتنی شه‌ڕ ره‌تكراونه‌ته‌وه.
404 جار خوێندراوەتەوە