دەوڵەت باخچەلی دانینا بە هەبوونی هەڕەشە بۆسەر تورکیا و ئاماژەی بەوەدا
ئۆجالان بەڵێنەکانی بردوەتە سەر و مەهەپەش ئامادەی چوونە ئیمراڵییە و دەبێت
پەرلەمانتارانیش گوێی لێبگرن.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا-مەهەپە لە چوارچێوەی
قسەکردنیدا لە کۆبوونەوەی ئاسایی پارتەکەیدا، دانی بەوەدا نا کە دۆخی ناوچەکە
مەترسیدارە، وتیشی عەبدوڵڵا ئۆجالان تا ئێستا بەڵێنەکانی خۆی بردوەتە سەر،
وتیشی دەبێت پەرلەمانتاران بچنە ئیمراڵی و گوێ لە عەبدوڵڵا ئۆجالان بگرن و بەقسەی بکەن.
ئاماژەی بوەشداوە، مەهەپەش ئامادەیە بچێتە ئیمراڵی و چاویان بە عەبدوڵڵا
ئۆجالان بکەوێت.
لەبارەی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشیشەوە وتی، ئازادکردنی دەمیرتاش دەبێتە مایەی خێر بۆ تورکیا.
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە وتی ناوچەکە لەبەردەم هەڵوەشاندنەوە و
گۆڕانکارییدایە و ئاماژەی بەوەدا ئێستا ناوچەکە لە چەند شەڕێکی گەورەدایە و نەخۆشییەکانی
سیستم تا دێت زیاد دەکات.
دەوڵەت باخچەلی وتیشی ئەوان وەک پارتی مەهەپە ڕۆڵیان هەبووە لە قۆناغی گرنگی
ئێستای تورکیادا و پێشکەوتنی گرنگیش لە پرسی ئاشتیی و پاراستنی تورکیادا
بەدیهاتوە....
1552 جار خوێندراوەتەوە