تا ناوەڕاستی مانگ هیچ
بارانیک نابارێت و داوای ئەنجامدانی نوێژەبارانە دەکرێت لە هەرێمی کوردستان.
هەواڵ:KNNC
نزیکەی 50 ڕۆژی وەزری
پاییز تێپەڕیوە و تا ئێستا هیچ بارانێکی سەرتاسەریی هەرێمی کوردستان و عێراقی
نەگرتوەتەوە و تادێت مەترسییەکانی کەمبارانیی و وشکەساڵیی زیاد دەکات،
لەو بارەیەوە
پشتیوان پێنجوینی شارەزای بواری کەشناسیی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، تا 15ی ئەم
مانگە هیچ شەپۆلێکی بارانبارین بۆ ناوچەکانمان پێشبینی نەکراوە.
ناوبراو بە خوێندنەوەی
ئاستی مەترسییەکانی کەمبارانیی داوایکرد کە سبەینێ هەینی ڕێکەوتی 7ی تشرینی دووهەم،
لە سەرجەم شار و شارۆچکە و گوندەکانی هەرێمی کوردستان، نوێژەبارانە ئانجامبدرێت.
ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ
داوایەکی وەقفی سوننی عێراقیی بۆ ئەنجامدانی نوێژەبارانە لە ڕۆژی شەممەدا....
203 جار خوێندراوەتەوە