بەهۆكارێكی نادیار وزەی كارەبای ژمارەیەك لە وڵاتانی ئەوروپا بڕا كە
بەهۆیەوە بەشێكی گەورە لە خزمەتگوزارییەكان راگیران.
هەواڵ: (KNNC)
میداكان بڵاویانكردەوە، بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی دیاربێت، وزەی كارەبا لە ئیسپانیا،
پورتوگال و بەشێک لە باشوری فەرەنسا بەشێوەیەكی بەرفراوان تەزوی کارەبایان پچڕا كە
بەهۆیەوە ملیۆنان هاوڵاتی ئەو سێ وڵاتە روبەڕوی زیان و كەمی خزمەتگوزارییەكان
بوەنەوە.
کۆمپانیای کارەبای ئیسپانیا "رێد ئێلیکتریک" لە پلاتفۆرمی (X)ـی خۆیدا رایگەیاند: توانیویانە تەزوی كارەبا بۆ باکور و باشوری وڵاتەکەیان
بگەڕێننەوە، دەشڵێت: لێكۆڵێنەوە لە ڕوداوەکە دەكەن، بۆ دوبارە نەبونەوەشی رێوشوێنی
پێویست دەگرێتەبەر.
لای خۆیەوە، کۆمپانیای (RAIN)ـی بەرهەمێهانی كارەبای پورتوگال بڵاویکردەوە، بڕانی تەزوی كارەبا
بەبێ دیاربونی هۆكارەكەی، بێجگە لە بەشێك لە وڵاتی فەڕەنسا كاریگەری تەواوی نیمچە
دورگەی ئیبەری بە ئیسپانیا و پورتوگا هەبوە.
لە راگەیەندراوێكدا کۆمپانیای کارەبای پورتوگال هۆكاری پچرانی كارەبای بۆ "دیاردەیەكی
دەگمەنی کەشوهەوا" لە ئیسپانیا گەڕاندوەتەوە.
کۆمپانیای نیشتمانی هێڵی ئاسن ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە؛ بەهۆی پچڕانی تەزوی کارەباوە
خزمەتگوزاری شەمەندەفەرەکان لە سەرانسەری ئیسپانیا راگیران.
هاوكات؛ میترۆ لە مەدرید و بەرشەلۆنە بە تەواوی وەستا و سەرنشینەکانی ناچار
کرد دابەزن بەپێ رێگاكەیان ببڕن، هەروەها هێڵی تەلەفۆن لە سەرانسەری ئیسپانیادا بڕدرا.
898 جار خوێندراوەتەوە