ئامێدی؛ هێرش نەكراوەتە سەر پێشمەرگە

KNN : Kurdish News Network
05:35 - 28/04/2025
کوردستان
+
-

كەی ئێن ئێن وردەكاری برینداربونی دو پێشمەرگەكە لە ئامێدی ئاشكرا دەكات كە لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرش نەكراوتە سەریان.


هەواڵ: (KNNC)


كامەران عوسمان، بەڕێوەبەری رێكخراوی (CPT)ـی ئەمەریكی بە كەی ئێن ئێنی راگەیاند: ئەمڕۆ دوشەممە، لە كاتژمێر (02:54) خولەك ژماریەك پێشمەرگە سەرقاڵی دروستكردنی خاڵێكی سەربازبون، لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) چاودێری كراون.


وتیشی: لەلایەن سوپای توركیاوە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەی پارتی كرێكارانی كوردستان بەئامانج دەگیرێت و بەسەر پێشمەرگەكاندا دەكەوێتە خوارەوە، كە بەسوكی برینداریان دەكات.


پێشتر، پەیامێنری كەی ئێن ئێن رایگەیاند: لە هێرشێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیدا دو پێشمەرگە برینداربون.


لای خۆشیەوە،  مسعود تاهیر، بەرێوەبەری تەندروستی قەزای ئامێدی بە كەی ئێن ئێنی راگەیاند: دو پێشمەرگەی بریندار گەیەندراوەتە نەخۆشخانە كە بەسوكی بریندار بون، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی رەوانەی نەخۆشخانەی دهۆك كراون.

425 جار خوێندراوەتەوە