ترەمپ: پێشئەوەی هێرش بکەینەسەر ئێران لەگەڵیان رێکدەکەوین

KNN : Kurdish News Network
10:47 - 28/04/2025
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ ئێران زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن، پێش ئەوەی هێرشبکەینە سەریان "شتێک بەدەست دەهێنین".

 

هەواڵ:KNNC

 

 ماڵپەڕی فۆکس نیوز، لەزاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکاوە بڵاویکردوەتەوە، پێشبینی دەکەن دانوستانەکان لەگەڵ ئێران ئەنجامی باشیان هەبێت، وتوشییەتی: شتێک بەدەست دەهێنن پێشئەوەی پێویست بکات هێرشبکەنە سەریان".

 

ترەمپ بە رۆژنامەنوسانی وتوە، " گفتوگۆکانیش لەگەڵ ئێران سەبارەت بە دانوستانە ئەتۆمییەکان بەباشی بەڕێوەدەچێت، دڵنیام زۆر بە زویی دەگەینە رێککەوتن لەسەر ئەو بابەتە".

 

دوای کۆتاییهاتنی دانوستانەکانی مەسقەت، بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکا بە "ئەرێنی و بنیاتنەر" وەسفی کرد و وتی: هێشتا کارێکی زۆر ماوە، بەڵام پێشکەوتنی زیاتر بەدی هاتووە، ڕێککەوتین بەم زووانە لە ئەوروپا کۆببینەوە.

33 جار خوێندراوەتەوە