بەچەند كاتژمێرێك پێش دەستپێكردنی هەڵبژاردنەكەی كەنەدا، سەرۆكی ئەمەریكا
رایدەگەیەنێت: بە هیچ جۆرێك سنوری دەستكرد لە نێوان وڵاتەكەی و كەنەدا ناكێشرێت و هیوا
خوازە كە ببێت بەویلایەتی 51ـی ئەمەریكا.
هەواڵ: (KNNC)
لەبارەی هەڵبژاردنەكەی كەنەداوە كە چەند كاتژمێرێكی دیكە هاوڵاتیانی ئەو
وڵاتە دەچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی
ئەمەریکا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروث سۆشیاڵدا جەختی كردەوە كە؛ ویستییەتی كە ئەو
وڵاتە دەستەبەری سەربەخۆییەكەی بێت و پەیوەندی بە ئەمەریکاوە بکات.
نوسیویشیەتی: كەنەدا دەتوانیت ببێت بە ویلایەتی 51ـی ئەمەریكا كە ساڵانێك
پێش ئێستا سنورێكی دەستكر لەیەكتری جیاكردونەتەوە، ئەوەش شتێكی نایابە و خزمەت
بەهەمو لایەك دەكات.
دۆناڵد ترەمپ ئەوەشی رونكردوەتەوە كە؛ چیدیكە ئەمەریكا ناتوانێت بە ئەو
سەدان ملیار دۆلارە پشتگیری کەنەدا بکات، ئەمە تەنها کاتێک مانای هەیە کە بەشێك
بێت لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا.
هەفتەی رابردو لە كاتی بەڕێوەچونی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە كەنەدا، دۆناڵد
ترەمپ، رایگەیاند: بۆ ئەوەی كەنەدا ببێت بە ویلایەتی 51ـی ئەمەریكا هێزی ئابوری بەكاردەهێنێت،
بۆ ئەو مەبەستەش پێدەچێت باج و رەسمی گومرگی لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەلایەن
كەنەداوە هەناردەی ئەمەریكا دەكرێت بۆ لە (25%) بەرزبکاتەوە.
113 جار خوێندراوەتەوە