بزوتنەوەی گۆڕان
بە پێی پێویستی قۆناغەکەی ئامانجی سەرەکی ڕیفۆرم کردنی گشتییە لەسەر کۆی دەستەڵاتەکان،
لە پێناو ئەم ئامانجەدا خەبات دەکات، دەکرێ ئەم ڕیتمی کارکردنە بە هۆی زەمینەی تایبەت
هەندێ کات خێرا بڕوا و هەندێ کاتیش خاو بێ، ئەوەی گرنگە لە پێناو ئامانج و ستراتیژی
خۆیدا دەرگای واڵایە بۆ هەمو حیزب و لایەنەکان، نە دۆستی تا سەری هەیە نە دوژمن، هەر
لایەن و حیزبێک نزیک بێ لە ئامانجەکانیەوە کاری لەگەڵ دەکات، دوا جار بۆ چاکسازی و
ڕیفۆرمی دەستکەوتەکانی مێژوی خەبات خۆی بە بەرپرسی ڕیفۆرم و دەستکەوتەکان دەزانێ،
بۆ ئەم مەبەستەش بازنەی دەستەڵاتەکان ئەو گۆڕەپانەن کە دەبێ بونی هەبێ و بە پلە بەندی
کار لەسەر ڕیفۆرمی گشتی بکات، ئەم هەنگاوە قورسانە بێ کەم و کوڕی نابێ بێ ڕەخنەش
نابێ، گرنگ بەردەوامی و هەناسە درێژیە، ئالێرەوە لە میانەی وتارەکەی ڕێکخەری گشتی
دەکرێ خوێندنەوەی بۆ بکرێ، کە وتارەکە سێ بەشی گرنگ بو:
1-ڕێککەوتنەکان
و دابەشکاری.
ڕێکخەری گشتی بەڕونی
ئاماژەی بە ڕێککەوتنی گۆڕان و هەمو لایەنەکان دا، کە گۆڕان لەگەڵ هەمو هێزەکاندا رێککەوتنی
کردوە و پابەند بوە بە رێککەوتنەکانەوە ئەوە لایەنەکانە پابەند نەبون، لە هەمان
کاتدا دابەشکاری نێوان پارتی و یەکێتی و دابەشکاری لە نێوان عوسمانی و سەفەوی رونکردوە
و گۆڕانی وەک بەرپرسی یەکەم زانی وەک ئەرکی مێژوی لە ناو بازنەی دەستەڵاتدا کار لەسەر
کۆتایی هێنان بە پاشکۆیەتی بهێنرێ و کار بۆ بە نیشتمانی کردنی گشتی بکات و ئاماژەی
بە گەندەڵی و بەهەدەردانە گشتییەکان کرد و بە ئەرکی گۆڕانی زانی سەرەڕای ڕەخنەکان
پارێزگاری لە قەوارەی هەرێم بکات و کار بۆ چاکسازی بکات لە پێش هەمویانەوە موچە و
خزمەتگوزاری، لەم پێناوەدا ڕۆڵی گۆڕانی وەک دیکۆمێنت باس کرد، ئەوەی لەم بەشەدا
گرنگ بو خەتە گشتیەکانی ئامانجی گۆڕانی خستەڕو.
2-ناوخۆی
گۆڕان و لێکترازانەکان و تاوانبارکردنی گۆڕان
لەم بەشەدا ئەوەی
ناڕون بو، ئەوەی کە گۆڕان لە ناوەندەکاندا تاوانبار دەکرێ ڕونکردەوە، کە گۆڕان بۆ
ناڕازییەکانی ناوخۆی خۆی لەسەر پێشنیاری دکتۆر بورهان یاسین بێ هیچ مەرجێک ئامادە
بوە گفتوگۆ بکرێ لەسەر ئەوەی جڤاتی نیشتمانی ببێتە مەرجەع بە پێی پێکهاتەی گۆڕان کە
پەرلەمانیە و دواجاریش ئەم دەرگایەی بە کراوەیی بەجێهێشت، سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی
ناوخۆ پێداگری کرد لەسەر کۆنفرانسەکان بە پێی دەستوری ناوخۆی گۆڕان، ئەوەشی دەوترێ
تەورسی سیاسی دوبارە پێداگری لەسەر پرنسیپەکان کرد کە دەزانرێ کوڕانی کاک نەوشیروان
هیچکات وەک حکومی بنەماڵەکانی تری کوردستان نەبون گۆڕان پرنسیپی نەگۆڕی هەیە، بۆ ڕەخنەگرتنی
ناڕازیەکان بەپێی ئەخلاقیاتی سیاسی و کۆمەڵایەتی تەواو کراوە قسەی کرد، دژی هەمو جۆرەکانی
تەشهیر و زمانی جنێو بو پشتیوانی لە رەخنەی جدی کرد، لەسەر ئاستی گشتی پێداگری کرد
لەسەر میتۆدەکانی کاک نەوشیروان.
3-ڕاگەیاندنی
بزوتنەوەی گۆڕان
ئەوەی جێی پرسیار
بو لەم بەشەدا، ئەوەی دەگوزەرێ لە سوشیال میدیا و هێرشی بە پلان بۆ سەر گۆڕان، لە
کاتێکدا گۆڕان تاوانبار نیە بە گەندەڵی و قاچاخچێتی و لە بازنەی دەستەڵاتدا بە پێی
سیاسەتێکی هێواش کار بۆ ناچارکردنی پارتی و یەکێتی دەکات تا کۆتایی پێ هێنی باس کرا
بێ پەردە، بەڵام گوناهەکان دەخرێتە ئەستوی گۆڕان و کۆی ئەو هێرشە ناڕەوایانەی بۆ سینارێوی
(تاوانبارکردنی گۆڕان بۆ شاردنەوەی گوناهەکانی خۆیان) خستە ڕو، ئەوەشی دەوترێ سەبارەت
بە تیڤی خستە ڕو.
لە ئێستادا لە هەرێم
سەرتاپا حیزب و لایەنەکان بەهەمو کەم و کوڕییەکانی گۆڕانەوە هیچ حیزبێک نە بەقەد گۆڕان
پاکن و نە سەرکردایەتیەکانیان بەقەد سەرکردایەتی گۆڕان پاکن ، بە پێچەوانەوە بەرپرسە
لە هەمو کەم و کوڕیەکان و کار لەسەر چاککردنیان دەکات و لەم پێناوەشدا هێرشی دەکرێتە
سەر و باجی داوە ، سەرەڕای کەموکوڕی گۆڕان خۆی بە بەرپرسی یەکەم دەزانێ و بە پلەبەندی
کار لەسەر جێبەجێ کردنی ئامانجەکانی گۆڕان و پرنسیپەکانی بیری کاک نەوشیروان دەکات لە پێناو لەدەست نەچونی قەوارەی هەرێم
.
ئەگەرچی ڕێکخەری
گشتی کەمترین قسەی هەیە، بەڵام ئەم وتارەی وەڵامی کۆی پرسیارە کەڵەکە بوەکانی دایەوە،
بەهیوایەین ئەم وتار و رونکردنەوانە زیاتر بن.
625 جار خوێندراوەتەوە