د. ئاسۆ محمود
ئەوەڕاستە ئەو مامۆستا ئاینی یەی کە کۆچی دوایکرد هەڵگری کۆرۆنا بو بەڵام هۆکاری مردنەکەی کۆرۆنا نەبو.
ئێستا کە دو ئەندامی خێزانەکەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن، دەبێت ورد ببینە کە لە کێ وە بۆ کێ ڤایرۆسەکە گواستراوەتەوە؟
ئەگونجێ بە رەحمەت ڕۆیشتو ڤایرۆسەکەی گواستبێتەوە بۆ نەوەکانی، بەڵام ئەگەری زۆرترە نەوەکان بۆ باوکیان گواستبێتەوە .
ئەوانیش لە کەسانی ترەوە.
پرسیار دەکرێت بۆچی تا ئێستا ئەو چوار هاوڵاتیەی کە پێشتر ڕاگەیەنرا کۆرۆنایان هەیە، بەڵام هیچ نیشانەیەکی کۆرۆنایان نی یە؟
وەڵامەکەی ؛ دوهۆکارە، هۆکاری یەکەم ئەوەیە کە ئەم نەخۆشانە هێشتا ماوەی تروکاندن و زیادبونی (incubation period) ڤایرسەکەیان تێنەپەڕاندوە کە کەمتر یان زیاتر لە دو هەفتەیە، هۆکاری دوەم شارەزای و وردی ستافی تاقیگەی گەردی (Moleculer) ە کە بەبونی ژمارەیەکی کەمی ڤایرۆسەکە لە لەشی توشبواندا دەتوانن سەلماندن بکەن، کە جێگەی دەستخۆشی یە.
ئێستا هەرێمی کوردستان لە بازنەی دوەمی مەترسیدایە
بازنەی یەکەم ئەوانەن کە لە ئێران بونەتە هەڵگری ڤایرۆسەکە و بە بێ کەرەنتین گەراونەتەوە هەرێم
بازنەی دوەم ئەو کەسانەن کە سەفەریان بۆ ئێران نەکردوە ، بەڵام لەو کەسانەوە توشبون کە لە ئێران گەڕاونەتەوەو نەچونەتە کەرەنتین.
ئیتر قۆناغی خۆ کۆکردنەوەیە، قۆناغی دابڕان و دورکەوتنەوەی تەواوەتی یە لە شوێنە گشتی یەکان
ئیتر ناتوانرێت بزانیت کە پێویستە خۆت لە کێ بپارێزیت
پێشتر خۆ پاراستن لەو کەسانەی کە لە ئێران گەڕابونەوە پێویست بو، بەڵام ئێستا لە هەمو کەس.
هەنوکە کاتی وەستاندی جوڵەیە، دەبێت تەنها بۆ کاری زۆر پێویست بچینە دەرەوەی ماڵ
بەداخەوە ئەنجامی ئەم دۆخە، دو گروپ لە خەڵک گوناهکارن یەکەم ئەوانەی بە قاچاخ هاتونەتەوە و نەچونە کەرەنتین، دوەم ئەوانەی ڕێنمایە تەندروستی یەکانیان جێ بە جێ نەکرد.
لێکۆڵینەوە لە ڕوداوی مردنەکەی بۆ گەیشتن بە ئاستی مەترسی کۆرۆنا تەنها بە کەرتی تەندروستی ناکرێت، بەڵکو هەنگاوی پۆلیسی وهەوڵگریشی پێویستە
کە چۆن کۆچکردو نەوەکانی توشی کۆڤید ۱۹ بون.
لە کۆتایدا بە وریای وە مامەڵە بکەن، ڕێنمایەکان جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی سەلامەت بن
بەڵام پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکات
1272 جار خوێندراوەتەوە