شەمشەمە کوێرە، بەڵای مرۆڤایەتی!!!!

شەمشەمە کوێرە تەنها گیانداری شیردەرە کە بەباشی دەتوانێت بفڕێت، تەنانەت لە زۆربەی باڵندەکانیش باشتر، زیاتر لە ۱۲٠٠ جۆری هەیە کە کێشیان لە نێوان (۳_٤)گرام هەتا (۱۷٠٠)گرامە.

 

ژمارەی شەمشەمە کوێرە لەسەر زەوی نزیک بە یەک بلیۆنە کە گەورەترین ژمارەی شیردەرە لە پاش قرتێنەرەکان، ئەم گیاندارە بەراورد بە قەبارەی تەمەنێکی درێژی هەیە کە نزیک بە (۳٠)ساڵ دەژی.

 

ئەگەر چی چەندین سودی بۆ زەوی هەیە وەک پیتاندنی گوڵی ڕوەکەکان، خواردنی ژمارەیەکی زۆری مێروەکان کە بەم هۆیانەوە ڕۆڵی هەیە لە پاراستنی هاوسەنگی زەوی، سەرباری ئەوەی زانایان لە هەوڵدان کە چۆن سود لە بێهاوتای سیستەمی بەرگری لەشی ئەم گیاندارە ببینن.


لە ماوەی (٥٠)ساڵی پێشو، شەمشەمەکوێرە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی چەندین ڤایرەسی ترسناکی وەک ( نیپا ، هندرا، ئیبولا، سارس، کۆڤید_۱۹) بوە،شەمشەمەکوێرە بە تەنها بە هێندەی سەرجەم ئاژەڵەکانیتر لەسەر زەوی توانای گواستنەوەی نەخۆشی بۆ مرۆڤ هەیە.


شەمشەمەکوێرە بەهێزتر لە نەخۆشی ..


بە دەگمەن نەخۆش دەکەوێت، زۆر بە دەگمەن توشی شێرپەنجە دەبێت یان هەر توش نابێت سەرباری ئەو تەمەنە درێژەی هەیەتی،سیستەمی بەرگری لەشی بە جۆرێکە کە ئەو ڤایرۆسانەی کە سەرچاوەی مەترسین بۆ مرۆڤ و شیردەرەکانیتر بە هیچ جۆرێک شەمشەمەکوێرە ناکوژێت،بە پێچەوانەوە بۆتە ناوەندێک بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشی بۆ مرۆڤ.


زیاتر لە (۱۳٠)جۆر ڤایرۆس لەسەر یان لە ناو لەشی شەمشەمەکوێرە هەیە، بونی ئەم ژمارە زۆرەی ڤایرەس دەگەرێتەوە بۆ ئەو تۆپەڵبون و لێکنزیکبونەوەیە کە هەیانە لە کاتی فڕین و پشوداندا، کەوادەکات میکرۆب و ڤایرۆسی جۆراوجۆر بۆیەکتر بگوازنەوە. پاشان لە ڕێگەی بەرکەوتن و میز و لیک و پاشەڕۆ مرۆڤ و شیردەرەکانیش توشبکەن.


نوێترین دیاری ئەم گیانلەبەرە کۆڤید_۱۹ یە، کە هێشتا دیار نی یە چ بەڵایەکی بۆ مرۆڤایەتی هێناوە، کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی وڵاتی چین، یەکەمجار ڤایرۆسەکە لە بازاڕێکی فرۆشتنی گیاندارە ئاویەکان کە شەمشەمە کوێرەشی لێفرۆشراوە بە هۆی چەقۆی ئەوکەسەی لەتی کردوە یان بەهۆی میزی شەمشەمەکوێرەکە کە بەردەستی کەوتوە و پاشان دەستی بۆ لوتی بردوە توشی کۆڤید_۱۹ بوە.


لە داهاتوشدا شەمشەمەکوێرە سەرچاوەی نەخۆشی نوێ دەبێت بۆ مرۆڤ، چونکە سیستەمی بەرگری لەشی وا دەکات ترشە ئەمینەیەکان(ناوکی) ڤایرۆس تێکبشکێنێت و جۆری نوێ و سیفاتی نوێ لە ڤایرۆسەکان پەیداببێت.



* تێبینی: ئەم بابەتە سادە داڕێژراوە بۆ ئەوەی کە کەسانی دەرەوەی کەرتی پزیشکی لێی سودمەندبن، دەنا وردەکاری زانستی هەیە.

639 جار خوێندراوەتەوە