بەدیلی چەك

- شۆڕش
کێشەی شۆڕش ئەوەیە، ئێمە پێش شۆڕش هەر یەك کێشەمان هەیە، بەس دوژمن. بەڵام دوای شۆڕش، هەمیشە دوو کێشەمان هەیە، دوژمن و شۆڕشیش!
هەردوکیشیان هەر یەك شتیان لە تۆ ئەوێ، هەرئەوەی کە خۆت نەبیت و ئەو بوونە قبوڵبکەیت کە ئەوان بۆتی دائەتاشن. بوونەکەی ئەمیان قبوڵنەکەیت خائینی بە دەوڵەت، بوونەکەی ئەویان قبوڵنەکەیت خائینی بە شۆڕش، ئیتر تۆ لەگەڵ هەردوکیاندا، هەر مەحکومی بە نەبوون!

ساحەی شەڕەکەشیان هەر ژیانی تۆیە، ئەمیان ئەتکوژێ، ئەویان بەکوشتت ئەدا، ئیتر هەردوکیان جگە لە مەرگ هیچیان پێ نیە بۆ تۆ.
- ئەی حەل؟

کاری دروست ئەوەیە، لەنێوان ئەو دوو نەبوونەدا بوونێك و لەنێوان ئەو دوو مەرگەدا ژیانێك بدۆزینەوە.
چۆن؟ نازانم، بەڵام ئەزانم ئەوە ڕێگا دروستەکەیە.

بۆ نایزانم، وەڵا تۆزێکی لێئەزانم، ئەویش لەڕێگەی ڕاستکردنەوەی مانای بەرگرییەوە!

- بەرگری

(بەرگری یەعنی تەسلیمنەبوون) کێشەی شۆڕش ئەوەیە بەرامبەر تەسلیمنەبوون بە دوژمن، تەنیا یەك شت بە بەرگری ئەزانێ، ئەویش تەسلیمبوون بە خۆی!
دەی ئەوەش هەر تەسلیمبوونەو بەرگری نیە، چونکە مانای ڕاستەقینەی بەرگری، ئەوەیە کە مانای تەسلیمبوون هەڵنەگرێ.
شۆڕش هەمیشە (ستەمکاریی) و (ناشرینیی تەسلیمبوون بە ستەمکاریی) ئیستغلال ئەکات، بۆ ئەوەی تەسلیممان بکات بە خۆی. بەرگری ڕاستەقینەش ئەوەیە، ئا لەوێدا تۆ هێشتا تەسلیم نەبیت و بە "دوژمن و شۆڕش" هەردوکیان بڵێیت من تەسلیمنابم و ڕێگای تر هەیە.

- بایکۆت

مەسەلەن ئەو بایکۆتەی ئێستا، بۆ پشتگیری شەڕە چەکدارییەکەیە، بەڵام بۆ من بایکۆتەکە لە خودی شەڕەکە مانادارترە!

چونکە شەڕەکە بە هەموو ڕەوایەتییەکانییەوە، دواجار لە معەسکەری ئایدۆلۆژیایەکەوە ئەکرێ، بەڵام بایکۆتەکە منو تۆ لە دەرەوەی معەسکەری ئایدۆلۆژیاو چەك و شۆڕشەوە ئەیکەین!
ئەمەش لە بەرگرییەکەی چەك، زیاتر هەڵگری مانای بەرگرییە، چونکە لەو زیاتر مانای تەسلیمنەبوون هەڵئەگرێ و تۆ لێرەدا تەسلیمی دوژمن و شۆرش هیچیان نەبوویت و بەرگری خۆشت ئەکەیت.

- چەك

کێشەی چەك ئەوەیە کە، هەموو مانای بەرگری داگیرئەکات. ئیتر تۆ وائەزانیت جگە لە چەکهەڵگرتن هیچ شتێکی تر بەرگری نیەو لەو کاتەشدا کە چەك تەسلیمبوونە، تۆ هێشتا هەر وا ئەزانیت بەرگرییە!

مەسەلەن بە حوکمی چواربەشیی، ئێمە یەك دوژمنمان نیە، بەڵکو چوار دوژمنی تەقلیدیمان هەیە. شۆشی چەکداریی ئێمەش، یان هەر لە ئەساسەوە دروستکراوی موخابەراتی یەکێ لەو چوارەبووە! یان ئەگەر لەمسەریشەوە خۆکردبووبێ، لەوسەرەوە هەر کەوتۆتە داوی یەکێکیانەوە دژی دانەیەکی تریان!

یەعنی ئەوەی ئیحساسی ئێمەی داگیرکردوەو سەدەیەکە شیعرو شانامەی بۆ ئەهۆنینەوە، لەڕاستیدا هەر دیوێکی بەرگری بووە، دیوەکەی تری تەسلیمبوون بووە، بەڵام ئێمە هەمیشە ئەو دیوە تاریکەمان نەبینیوە، چونکە چەك فریودەرەو هەموو مانای بەرگری و هەموو وێنەکە داگیرئەکات.

- مەرگ

کیشەی شۆڕش هەر ئەوەنیە کە مەرگت بۆ دێنێ، بەڵکو مەرگت بۆ پیرۆزیش ئەکات، ئیتر تۆ ئەبێ زۆر مەمنونیش بیت بەو مەرگەی کە شۆڕش بۆتی ئەهێنێ!

چەك تەنیا تەقە ناکات، بەڵکو زمانی خۆی هەیەو زمانیش عەقڵ داگیرئەکات و عەقڵیەت و دنیابینی دائەڕێژێتەوە.

ئەدەبی بەرگری و سرودی نیشتمانی و ئەو هەموو پیرۆزی و پیاهەڵدانەی شەهید.. ئەوانە تەنیا شتانێکی سادەنین، بەڵکو ئەوە هەموو دنیابینی ئێمەیەو ئەو عەقڵە بەدیلەیە کە لەبری "عەقڵ خۆی" سەدەیەکە بۆمان دروستکراوە!

- ڕق

دیوەکەی تری تەقدیس، تەخوێنە. تەقدیس تەنیا بەرزکردنەوەی شتێك نیە، بەڵکو نزمکردنەوەی شتێکی تریشە!

ئیتر کە تەقدیس هەبوو بە زەرورەت تەخوینیش هەیەو شۆڕشیش کە هەر خەریکی تەقدیسی تڕوتفاقی خۆیەتی، لەڕاستیدا هەر خەریکی تەخوینی دەرەوەی خۆشیەتی!

لێرەشەوە شۆڕش، هەر خۆی ئەبێتە سەرچاوەی ڕق و دابەشکاری و کرمی ناکۆکیی، ئەگەرچی وهمی یەکێتی و ڕزگاری هەموو نەتەوەی هەڵگرتووە.
مەسەلەن هەموو شۆڕشێکی ئێمە، لەگەڵ خۆیدا شەڕێکی ناوخۆشی هێناوە، یان کەرەستەی شەڕێکی ناوخۆی تێدایە، چونکە دنیای کردوە بە دوو لەت و لەگەڵ لەتەکەی تردا کەوتۆتە شەڕ.

- شەڕ

توندوتیژی ئێمە دوو سەرچاوەی هەیە، دەرەکی و ناوەکی. تا ناوەکییەکە چارەسەرنەکەین، بەرمان بە دەرەکییەکە پێناگیرێت!
دۆژمن هەر دێ و چەکی ئێمە نەك دەرگای لێ داناخا، بەڵکو هەمیشە خراپترین دەرگایە کە خۆمان لێ ی ئەکەینەوە.
داگیرکەری کورد چوار نیەو پێنجە، گرنگە لەمێشکی خۆماندا (شۆڕشی چەکداری)شی بۆ ئیزافە بکەین! ئا لەوێوە شۆڕشی ڕاستەقینە، لە عەقڵی ئێمەدا ڕووئەدا، کە شۆڕشی هۆشیارییە.

چونکە ئیتر عەقڵ ڕزگاری ئەبێت لە کەشی (حەماسەتی جەنگاوەرو شینی قوربانی) کە کەشێکی سۆزسەنتەری عەقڵ پەراوێزەو سەدەیەکە هۆشی ئێمەی دیلکردوەو تەنیا جەنگاوەرو قوربانیمان لێ بەرهەمئەهێنێ و نایەڵێ بوونێکی تری ئێمە دروستببێ.

- ژیان

مناڵی ئێمە بۆ ئەوە لەدایك نەبووە، کە تورکیاو ئێران و عێراق و سوریا.. بیانکوژن. بەڵام بۆ ئەوەش لەدایك نەبوون، کە پارتی و یەکێتی و پەکەکەو کۆمەڵەو دیموکرات.. بیاندەن بەکوشت!
بەڵکو بۆ ئەوە هەن کە بژین. بەهەر حیکایەتێك ئەم ژیانەیان لێ بسێنێتەوە، تاوانە بە حەقی یەکەمی ئەوان کە حەقی ژیانە، تەنانەت ئەگەر حیکایەتەکە حیکایەتی ئازادیش بێت!

- ئازادی

ئازادی یەکەم، ئەوەیە کە لێگەڕێن هەبیت و بەهیچ پاساوێك بوون و ژیانت لێوەرنەگرنەوە.
ئەگەر حیکایەتی (شۆڕش و ئازادی) بە ئێسك و خوێن و ژیانی تۆ گەرم بکرێ، ئەو حیکایەتە، ڕێك پێوستە شوڕشێکی ئازادیی بەسەردا بکەیت!
شۆڕش ئەوەیە، کە لەبیرکردنەوەی تۆدا ڕووبدا، بەرامبەر هەرشتێك کە بێتە ناو بوون و ئازادیتەوە. نەك ئەوەی شتەکە لە ڕۆحتا ڕووبداو بیکێشێت! نەکئەوەی شۆڕش خۆی، بێتە ناو بوون و ئازادیتەوەو داگیری بکات!

- ئایدۆلۆژیا

ئایدۆلۆژیا هەرئەونەی کە ئایدۆلۆژیایە، ئیتر (حەلی موقەدەس)ی لایەو نابێ قسەی لەسەر بکەیت.
کە چەکیشی هەڵگرتوو بوو بە ئایدۆلۆژیای شۆڕشگێڕ، ئیتر (ئەرکی موقەدەس) ڕائەپەڕێنێ و جارێکی تریش نابێ قسەی لەسەر بکەیت.
ئیتر لەگەڵ شۆڕشا، تۆ ئەبێ دەمت دایخەیت، یان ئەبێ بەس بۆ پیاهەڵدانی شۆڕش بیکەیتەوە، غەیری ئەمە، تۆ جاش و خائینیت!
یەعنی سەدەیەکە ئەو چەکەی شانی ئێمە، بەدیوێکا لولەکەی ڕووی لەناو دەمی خۆمانەو نایەڵێ عەقڵمان، شتێکی تر بخاتە سەر زمانمان جیا لە زمانی چەك و شۆڕش.

- پیرۆزی

کێشەی چەك و بەرگری و شۆڕش لە ڕوایەتیدانیە، لە موقەدەسیدایە!
شتەکە لە دۆخی ڕەوایەتیدا ڕەوایە، چونکە هێشتا وەسیلەیە. بەڵام لە دۆخی موقەدەسیدا ئیتر ناڕەوایەو بەڵایە، چونکە ئیتر خۆی ئامانجە.
ئینجا سەیرێکی خۆمان بکەو بزانە دیدی ئێمە بۆ چەك و شۆڕش، تەنیا مەسەلەی ڕەوایەتییە، یان دەمێکە ترازاوەو تا ئەوپەڕێ تەقدیس براوە؟!

- سیحر

شەڕی تۆ لەگەڵ شتەکاندا شەڕی سیحرە. کاتێ عەقڵ سیحری شتەکان بەتاڵئەکاتەوە، قازانجە، چونکە حەقیقەتی شتەکان دەرئەکەوێ. ئاخر حەقیقەتی شتێك بریتییە لە (شتەکە ناقس سیحرەکەی) ئەم لێدەرکردنەش بە عەقڵ ئەکرێ.
بەڵام کاتێ شتەکان سیحری خۆیان لەسەر حسابی عەقڵ بینابکەن و سیحری عەقڵ بەتاڵبکەنەوە، ئەمە گەورەترین زەرەرە، چونکە تۆ بە سیحری عەقڵەوە بەشەریت و نابێ بیەڵیت هیچ شتێك بەتاڵی بکاتەوە.

- بەدیلی چەك

بەدیلی چەك شتێك نیە کە لەبری چەك وەریگرین، بەدیلی چەك هەر ناچەکەو هیچی تر.
بەدیلی چەك شتێك نیە لەوی وەرگریت، بەڵکو شتەکە لەنێوان خۆت و چەكدایەو هەر لەنێوان خۆشتان ئەبێ حەلی بکەن!
کە ئەوەش کرا، نە تەسلیمبوون ڕووئەدا نە فەوتان، بەڵکو ئینسانێکی تری ئێمەو بەرگرییەکی تری ئێمە دەستپێئەکات، کە هەرچۆن تێیهەڵدەی لەمەی ئێستا باشترە.
چونکە ئێمە چەکمان نەکردۆتە شان، بەڵکو کردومانەتە سەر. چەکدانانیش بۆ ئێمە، ئەکاتە (عەقڵ هەڵگرتن) بۆیە گرنگە.

- خولاسە

من مەبەستم ئەوەنیە کە لە گەرمەی شەڕا چەك فڕێدەین و تەسلیم بە دژمن ببین. من بایی ئەونە عەقڵم هەیە کە مەبەستم ئەوەنەبێ، تۆش مەفروزە بایی ئەونە عەقڵ لەسەرتابێ کە وا تێنەگەیت!
بەڵکو مەبەستی من ئەوەیە کە، چەك لە عەقڵمان داکەنین و بتوانین پرسیاری بخەینە سەر. کە ئەوەمان کرد ئیتر ئەوەی شانمان بە هەڵگرتن و دانان، کێشەیەك نیە، چونکە ئەوکات تەنیا وەسیلەو خۆی نەبۆتە موقەدەس و ئامانجەکە!
کێشەو مەترسیەکەش ئەوەیە کە، چەکی ئێمە دەمێکە لە شان و وەسیلەوە، هەڵکشاوە بۆ "عەقڵ و ئامانج" و هەردوکیانی داگیرکردوە. بەجۆرێك کە چەك بووە بە ئەندامێکی جەستەمان و وائەزانین بەبێ چەك کەمئەندامین! لەکاتێکا بوونەکەی بۆتە هۆی کەمئەندامیمان، چونکە خستومانەتە بری گرنگترین ئەندام کە عەقڵە.

- دۆخی مادەکانی ناو عەقڵ

شتەکانی ناو عەقڵ، ناکرێ وەکو هەواو ئاو بێن و بڕۆن، بەڵکو یادەوەری بەشێکە لە تەبیعەتی عەقڵمان و هەنێکیان بە حوکمی یادەوەری ئەمێننەوە.
هەنێکی تریان بە حوکمی (حیکایەت و باوەڕ) ئەمێننەوە، ئاخر مرۆڤ لە دەرەوەی حیکایەت و باوەڕ، بوونی نیەو حیکایەتەکان بنەمای عەقڵیان هەبێ یان نا، مرۆڤ بەردەوام دروستیان ئەکاو باوەڕیشیان پێئەهێنێ. ئەمیش یەکێکی ترە لە تەبیعەتە عەقڵیەکانمان، کە لە ڕێگەیەوە شتانێك دێنە ناومانەوەو ناڕۆن.

جا ئەم شتانەی کە ئەمێننەوە، گرنگە لە دۆخی هەویریدابن بۆئەوەی عەقڵ بتوانێ ئیشیان لەسەر بکاو فۆڕمی جیاوازیان بداتێ!

نابێ بیەڵین بچنە دۆخی ڕەقی، چونکە کە گەیشتنە دۆخی ڕەقی و کۆنکرێت، ئیتر عەقڵ ناتوانێ ئیشیان تێدابکاو ئەگەر دەسکاری بکرێن، شتێك لەناو تۆدا ئەشکێ!
بۆیە لات قورسە خۆت بیرێکی تر لە چەك بکەیتەوە! بۆیە ئەگەر یەکێکی تریش بیری لێبکاتەوە، زۆر بە قورسی و بە تەشەنوجەوە وەریئەگریت! چونکە چەك لە عەقڵی ئێمەدا، یەکێکە لەو شتانەی کە دەمێکە چۆتە دۆخی ڕەقیی و منیش ئەمەوێ، ئەوە نەرم بکەمەوە.

- چارەسەر

چارەسەری کێشەی چەك ئەبێ لە عەقڵابێ، چونکە کێشەکە لە عەقڵایە. گەورەترین خەتەری سەر عەقڵیش، ئەو شتانەن کە ئەبنە کۆنکرێت و بەڵگە نەویست. چونکە ئیتر قسەو پرسیارو گومان هەڵناگرن و ئەخرێنە دەرەوەی بازنەی بیرکردنەوە، ئەوەشی بیری لێناکەیتەوە جێگیرئەبێت! لەکاتێکا (لە عەقڵا، ئەبێ تەنیا بیرکردنەوە جێگیربێت) کە شتانێکی تر جێگیربوون، ئیتر یاسای عەقڵ تێکئەچێ و "بیرنەکردنەوە" ئەبێتە جێگیرەکەی ناو عەقڵ!

شەڕی منیش لەگەڵ چەك و شۆڕش و ئایدۆلۆژیاو دین و زۆرێك لەشتەکان، هەر بۆ ئەوەیە کە، لە دۆخی جێگیریی ناو عەقڵەوە، بیانبەینەوە دۆخی ناجێگێری، لەبەرژەوەندی بیرکردنەوە. نەكئەوەی دژی خودی ئەو شتانەبم کە قسەیان لەسەر ئەکەم!
عەقڵی ئایدۆلۆژیست، یەك پارچە سەب و کۆنکرێتەو کێشەی منیش لەگەڵ ئەو دۆخەی عەقڵ و عەقڵیەتە، نەكئەوەی بەدیاریکراوی دژی ئایدۆلۆژیاکەی ئەوبم لەبەرژەوەندی ئایدۆلۆژیایەکی تر.

بەیەك جوملە، جگە لەبیرکردنەوە خۆی، من دژی هەموو جێگیرەکانی ناو عەقڵم بە
زانستیشەوە.

837 جار خوێندراوەتەوە