ماستەرپلان

× ئێمە زۆر زۆر رقمان لە درۆیە، ئەگەر خۆمان نەیكەین.

× ئەمشەو مێشوولە حەشرێكی پێ‌ كردم حەزم ئەكرد بۆق بومایە.

× گوێم لە تەڵاقێكی نەشكاو بوو ئەڵێ‌ كەلار و جەهەنم یەك ماستەرپلانیان هەیە.

× ئەم وڵاتە پڕە لە جگەرەی باریك و موشكیلەی ئەستوور.

× ئەڵێن حكومەت شعوری هەبووە بەس رشتوویەتی بە خۆیدا.

× مۆبایل ئەوەی خۆشە ئەتوانی لەپڕ دایبخەیتەوە بەسەر زەلامەكەداو بڵێی وەحدەم پێ‌ نەما.

× وەزعەكە ئەوەندە ناخۆشە زەكەریای رازییش لێی رازی نییە.

× لە حیزبدا خەبات موهیم نییەو لە تاقیكردنەوەی بەكالۆریشدا كوردی.

 

 

كوردستانی نوێ

771 جار خوێندراوەتەوە