دوعای ئەهریمەن گیرابوو
كۆچ وا ناوادە و خێرا بوو
ئەمڕۆ ئەڵێی ئەو رۆژەیە
یوسفی حەق لە بیرابوو
*** 
تۆ بۆ شۆڕش ئەقڵ و دیدەی
بەخششی زۆر مابوو بیدەی
پەردەی خامۆشی بدڕێنە
قسەی ترت مابوو بیكەی
*** 
تۆ بێ دەنگ بی ئەی كێ بدوێ؟
تۆ هەڵوەرێی ئەی چی بڕوێ؟
لەناو ئەم گەلەگورگەدا
شوان چۆن ئەنوێ؟
*** 
رۆح سوك وەك پێشمەرگەی جاران
رۆشن وەك پەیامی باران
وەرەوە ناو ماڵی دڵم
ئەی خۆشەویستی هەژاران
*** 
ئای چەند رۆحێكی گەورەیە
هەموو گردێك زەرگەتەیە
هەتا چەوساوەیەك مابێ 
باس باسی كاكە نەوەیە
 
نوسهر له 21/5/2017 له رۆژنامهی كوردستانی نوێ بڵاوی كردهوه
                
                 
              1702 جار خوێندراوەتەوە