لە دامەزراندنیەوە
تا ئێستا؛ حکومەتی ھەرێم ھەمیشە کێشەی لەگەڵ دابەشکردنی موچەدا ھەبووە؛ جگە لەو ساڵانەی
کە پشکی ھەرێم لە بودجەی عێراقدا جێگیرکراوە؛ کۆی ئەو کابینانەی کە پێکھێنراون نەیانتیوانیوە
ستراتیجێکیان ھەبێت بۆ چارەسەری کێشەکە؛ ڕۆڵی ژمێریاریان بینیوە؛ و کە پارە لە بەغداوە
ھاتبێت دابەشیان کردوە؛ و کە نەش ھاتبێت یان موچەکەیان دابەشنەکردوە یان بەناوی
پاشەکەوت یان لێبڕین خۆیان دزیوەتەوە؛ بەم کابینەیەی ئێستاشەوە.
تاڕادەیەک ئاساییە
ئەگەر حکومەتێک کە دووجاری دۆخێکی نەخوازراوی دارایی و ئابوری ببێتەوە؛ یان چوبێتە
شەڕەوە؛ یان گەمارۆیەکی ئابوری بەھێزی خرابێتە سەر؛ نەتوانێت موچە دابین بکات و
خزمەتگوزاریەکان پێشکەش بە ھاونیشتیمانیان بکات؛ ئەمەش بەشێوەیەکی کاتی تا چارەسەرێک دەدۆزێتەوە بۆ دەرچون لەم دۆخە نەک
بۆ ھەمیشە؛ بەڵام عەیبە و کەموکورتی ئەوەیە ھەرێم نەوت دەفرۆشێت؛ و خاوەنی سامانی
ژێر زەویە؛ و داھاتی ناوخۆی زۆرە؛ و بڕێک پارەی لە حکومەتی عێراقەوە پێدەدرێت؛ و
ھاوپەیمانان بڕێک پارەی پێدەدەن؛ بەڵام بە ئێستاشەوە ئەم کێشەیە بەردەوامە.
حکومەتی ھەرێم؛
خۆی داماڵیوە لە دروستکردنی ژێرخان؛ و دابینکردنی ھەلی کار؛ و ھەوڵدان بۆ بەگەرخستن
و پێشخستنی کەرتی پیشەسازی؛ و کشتوکاڵ؛ و ڕێگا و بان؛ و پەروەردە و تەندروستی و
کارەبا؛ ھەموو وەزیفەکەی لە دابینکردنی موچەدا کورت کردۆتەوە؛ کە ناتوانێ ئەمەش
بکات.
گریمان ئەم حکومەتە
توانی کێشەی موچە چارەسەر بکات؛ لە ھەرێم بەپێی ئامارە نا فەرمیەکان؛ ژمارەی دانیشتوان
نزیکی شەش ملیۆنە؛ گریمان ملیۆنێک ھاونیشتیمانی موچە لە حکومەت وەردەگرێت؛ ئەی پێنج
ملیۆنەکەی تر کە کەرتی تایبەت لاوازە؛ و حکومەت دامەزراندنی ڕاگرتوە؛ چی بکات؟ کۆچ
بکەن بەرەو ئەوروپا؟
ئەوەی حوکمڕانی
ئەم ھەرێمە دەکات؛ حکومەت نیە؛ ئەوەی لێرە دەگوزەرێت ھاوشێوەی نیە؛ حزب بودجە دەدات
بە حکومەت؛ حزب کۆمپانیای نەوت و وەبەرھێنانی ھەیە؛ حکومەت سواڵکەرە؛ حزب ئەندام و
نزیکەکانی دادەمەزرێنێ و ھەلی کاریان بۆ دەڕەخسێنێ؛ حکومەتیش سەیر دەکات.
ھەشت ساڵە ئەم ھەرێمە یاسای بودجەی نیە؛ و حکومەت بەبێ بودجە بەڕێوەدەچێت؛
کەچی بەرپرسانی حکومەت باسی شەفافیەت دەکەن؛ کاتێک کە نازانرێت داھات و خەرجی چەندە؛
و چۆن خەرجدەکرێت؛ شەفافیەت چ مانایەکی ھەیە؟
حکومەتەکەی تاڵیبان
لە ئەڤغانستان چەند مانگێکە دەسەڵاتیان گرتتە دەست؛ پڕۆژەی بودجەی پەسەند کرد،
398 جار خوێندراوەتەوە