دەنگدان ”عەقدێكی كۆمەڵایەتی” مانادارە


دەنگدان بریتییە لە شێوازێک کەکۆمەڵەیەک پێی ھەڵدەستێت بەمەبەستی ھەڵبژاردنی بریارێک یان دەربڕینی بۆچوونێک لەدوای چەندەھا گفتووگۆ، مشتومڕ و بانگەشەی ھەڵبژاردن، بەپێی دیموکراسی کەسەکان بەدەنگدان دادەنرێن، دانیشتوانانی ناوچەیەک کەنوێنەرایەتی دەکرێن لەلایەن کەسێکی ھەڵبژێردراوی فەرمیەوە بە"دەنگدەر" ناودەبرێن و کەسە پالێوراوەکەش بە"پاڵێوراو - نوێنەر"، كەچەندەھا سیستەمی جیاواز ھەیە بۆ کۆکردنەوە و ھەژمارکردنی دەنگەکان.

زۆرێک لە وڵاتان شێوازی پێشنیاری نھێنی بەکاردەھێنن بۆ نەترساندنی دەنگدەران و پاراستنی تایبەتمەندی سیاسییان، دەنگدان بەڕێوە دەچێت لە وێستگەیەکی دەنگدان، شێوازی دەنگدان لەھەندێک وڵات خۆویستانەیە و لەھەندێک وڵاتی وەک ئوستڕاڵیا بەناچارییە.

باوترین رێگە بۆ دەنگدان شێوازی پێشنیاری کاغەزییە کەدەنگدەران ھەڵدەستن بەھەڵبژاردنی ئەو کەسەی پێیان باشە و لەگەڵیاندا دەگونجێت، ئەمەش لەڕێگەی لایەنگری و دەستنیشانکردنی ئەو کەسە یان حیزبە پاڵێوراوەی لەڕیزبەندی پێشنیارەکە ناوی ھاتووە، یان دەنگدەر ناوی پاڵێوراوەکە دەنووسێت ئەگەر ناوەکە نەھاتبوو.

ڕۆژانی داهاتوو، عێراق لەبەردەم قۆناغێكی چارەنوسسازی سیاسیدایە و هەنگاو بەرەو هەڵبژاردنێك دەنێت، هیوادارم تاكەكانی كۆمەڵگای ئیمە بەشداری ئەم پرۆسەیە بكەن و دەنگ بەلیستی ”هاوپەیمانی كوردستان” بدەن، بەتایبەت بەكاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕان، چونكە بەشداریكردن لەپرۆسەی سیاسیدا و لەدیاریكردنی ئایندەدا لەرێگای بەشداری ئێوەدەبێت لەهەڵبژاردن و چونەسەر سندوقەكانی دەنگدان.

یەك ریزی و كۆدەنگی كورد لەبەغداد، ستراتیژی ”بزوتنەوەی گۆڕانە”، بۆ عیراقێکی نوێ و پرۆسێسێکی نوێی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی لەعیراق و کوردستان، دەنگدان شاڕێی گۆرانكاری یە، چونكە بەربژێرەكانی نوێنەرایەتی یەكێك لەپێكهاتە سەرەكیەكان دەكەن، كە نەتەوەی كوردە، بۆیە بەشداری كردن لەدەنگدان ئەركەو پێشوازی لە”هاوپەیمانی كوردستانی” دا.

دەنگدان ”عةقدێكی كۆمەڵایەتی” مانادارە، لەهەرێمی كوردستان كومەڵێك كارخانەی گەورە ئامادەن، كەئیش لەسەر بێ بەهاكردنی ئەم ”عةقدە كۆمەڵایەتیە” دەكەن، ئەركە لەسەر هەموو تاكێك ڕۆڵ ببینن لەو مەترسییەی كەلەئارادایە.

ئەوەی بزوتنەوی گۆڕان كاری لەسەر دەكات و مەبەستیەتی بۆ تاكەكانی كۆمەڵگای ئێمە بكرێت بابەتی بە"هاووڵات" سەيركردنيەتی، كاردەكات بۆئەوەی ئەم چەمكە بۆ پێناسەكردنيان بەكار بهێنرێت، هاووڵات چەمكێكی سياسی پر بەهايە كەتيايدا ئاڵوگۆڕی دەسەڵات و جياكردنەوەی دەسەڵاتەكان لەيەكتری و ديموكراسی بۆهەموو تاكێك ئامادەیە، هاووڵات منداڵی سيستەمێكە تيايدا تاكەكانی گەورةترين بەهان.

بەپێی هەموو لۆژیكێك، لەدوای ڕاپەڕینەوە دروستبوونی بزوتنەوی گۆڕان گەورەترین ڕوداوی سیاسی یە لەمێژووی گەلەكەماندا، دواتر ئەم بزوتنەوەیە بوو بەهەوێنی ئيرادە بۆ هێزەكانی ديكەش لەهەرێمی كوردستان، كاركردن لەسەر هۆشیاركردنەوەی تاكەكانی كۆمەڵگای كوردی و دەستبردن بۆ ئاشكراكردنی شتە شاراوەكان و گەڕاندنەوەی ڕۆڵی ئیرادە و ئینتیما خاڵی یەكەمی هەنگاوەكانی بزوتنەوەی گۆڕانە.

هەرلەسەرەتای دروستبونیەوە مەدەنیانە كاری كرد و توانی هێزە نامەدەنیەكان تەنگە تاوبكات و بەبێ چەك بتەكانی شكاندن، بۆیە لەهەمووان زیاتر شایستەی دەنگپێدانە.

343 جار خوێندراوەتەوە