واشنتن هۆشداری دەداتە بەغداد شکستی ئێوە لە ڕێگریکردن لە هێرشەکان زیان بە پەیوەندییەکانمان دەگەیەنێت

KNN : Kurdish News Network
09:23 - 27/04/2026
جیهان
+
-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی توند ئاراستەی حکومەتی عێراق دەکات و ڕایدەگەیەنێت، شکستی بەغداد لە ڕێگریکردن لە هێرشی گروپە چەکدارەکان، کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دروست کردووە

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد، واشنتن تەواوی ڕێکارە پێویستەکان دەگرێتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چالاکییە تێکدەرەکانی ئێران لە ناوخۆی عێراق و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لە هەڕەشەی ئەو میلیشیا "تیرۆریست"انەی کە هاوپەیمانی تارانن

 

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی قووڵی خۆی لە شکستی حکومەتی عێراق لە ڕێگریکردن لە کارە تیرۆریستییەکان دەربڕی و جەختی کردەوە کە چاوەڕوان دەکەن بەغداد هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەو گروپە چەکدارانەی کە لایەنگری ئێرانن

 

 

147 جار خوێندراوەتەوە