مەسعود بارزانی: بەردەوامبوونی ئەو شەڕپێفرۆشتنە دەرئەنجامی خراپی لێ دەكەوێتەوە

KNN : Kurdish News Network
02:49 - 08/03/2026
کوردستان
+
-

سەرۆکی پارتی دەڵێت: دانبەخۆداگرتنیان بەرامبەر بەو هێرشانەی دەکرێتە سەر هەڕێمی کوردستان سنووری هەیە و هۆشداریش دەداتە لایەنە عێراقییەکان لە لێکەوتەکانی ئەو هێرشانە.

 

لە پەیامێکدا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی رایگەیاندووە: جێگەی سەرسوڕمانێكی زۆرە هەندێ گرووپ و لایەن لەژێر ناوی موقاوەمە و بە بیانوو و دروشمی بێ بنەما؛ ڕێگە بە خۆیان دەدەن پەلاماری شوێنی سڤیل و ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان و بنكە و بارەگاكانی پێشمەرگە دەدەن.

 

راشیگەیاندووە: هەموو لایەك باش بزانن که‌ دانبەخۆداگرتنیش سنووری هەیە. پێشمەرگە هەرگیز زوڵم و زۆری لە هیچ لایەنێك قبووڵ نەكردووە. هاوکات داواشی لە حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لایەنە سیاسییەکان بەتایبەتی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە کە بێنە سەرهێڵ و " سنوورێك بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنێن، چونكە بەردەوامبوونی ئەو شەڕپێفرۆشتنە دەرئەنجامی خراپی لێ دەكەوێتەوە."

 

بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا دڵنیایی داوە لەوەی بە هەموو توانایەك بەردەوام دەبن بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان لە شەڕ و نەهامەتی دوور بێت و ئارامی و ئاسایش و ژیانی خەڵك پارێزراو بێت.

87 جار خوێندراوەتەوە