راگەیێندراوی هاوپەیمانی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات

KNN : Kurdish News Network
09:53 - 05/03/2026
کوردستان
+
-

حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێر بڕیاریدا بەشداری لە هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بکات

 

 لە راگەیێندراوێکدا هاوپەیمانی حیزبەکانی ڕؤژهەلات ''خۆشحاڵی'' خۆیان بە بڕیاری دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ دەربڕی بۆ پەیوەندیکردن بە هاوپەیمانییەکەیانەوە

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێن " کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بڕیاریدا لەمڕۆوە بەشداری لە هاوپەیمانیی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێراندا بکات، ئێمەش بە گەرمی پێشوازی لەو بڕیارە دەکەین".

هاوپەیمانییەکە رایگەیاندووە ، بڕیاری بەشداری کۆمەڵە لەم قۆناخە هەستیارەدا بڕیارێکی گرنگە بۆ یەکڕیزی زیاتری هێزە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات  
هاوپەیمانی حیزبەکانی ڕؤژهەلات  رۆژی 23ی2 ئەم ساڵ، بە بەژداری پێنج حیزب و لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان ـیان راگەیاندراو ئەمەش دەنگدانەوەیەکی زۆری دروست کرد لە نێوخۆی کوردستان و دەرەوەی کوردستاندا

لایەنەکانی هاوپەیمانییەکە حیزبەکان لە ئێستادا پێکهاتون لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، پارتی ژیانی ئازاد (پژاک)، پارتی ئازادی کوردستان (پاک)، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێری کوردستان

51 جار خوێندراوەتەوە