ساڵیادی 35 ساڵەی ڕاپەرینی باشوری کوردستان

KNN : Kurdish News Network
09:31 - 05/03/2026
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ 35 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینە مەزنەکەی باشوری کوردستان تێدەپەڕێت

 

 

35 ساڵ پێش ئێستا باشوری کوردستان لە ڕۆژی 5ی ئازاردا دژی زوڵم و ستەم ڕاپەڕی و  حکومەتی بەعسی لە هەرێمی کوردستان وەدەرناو یەکەم ئیدارەی کوردی بونیادنرا.

 

دوای دەیان ساڵ لە خەبات و شۆڕشی گەلی کورد سەرئەنجام لە ڕۆژی 5ی ئازاری ساڵی 1991 لە رانیەیی دەروازەیی ڕاپەرینەوە زەنگی ئازادی لێدراو هاوڵاتیان دژی حکومەت ڕژانە سەر شەقامەکان ، تا رؤژی 21ی ئازار و لە جەژنی نەتەوەیی کورددا ، بۆ یەکەم  جار ئاگری نەورۆز بە ئازادی کرایەوە و باشوری کوردستان ئازاد کرا .

 

لە پێش ڕاپەرین بەرەیەکی یەکگرتوو لە نێو لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان دروستکرا و پلانی ڕاپەرین داڕێژراو ، نەوشیروان مستەفا ئەندازیار و نەخشە داڕێژەری ئەو ڕاپەڕینە بو.

77 جار خوێندراوەتەوە