مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ بەغدای پایتەخت، زنجیرەیەک گفتوگۆی گرنگی لە کۆشکی سپی ئەنجامداوە.
سافایا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" ئاشکرای کرد کە لەگەڵ پیت هیگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا و سێباستیان گۆرکا، بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، کۆبووەتەوە و تێیدا تیشکیان خستووەتە سەر ئەو پرس و دۆسیە هەستیارانەی کە بڕیارە لە کاتی گەشتەکەیدا بۆ عێراق تاوتوێیان بکات.
نێردەکەی ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی سەرەکی لەم جوڵە دیپلۆماسییانە و پەیوەندیکردن بە بڕیار بەدەستەکانەوە، ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخی ئێستای سەر زەوییە لە عێراق بەجۆرێک کە لە بەرژەوەندی گەلی عێراقدا بێت و هەوڵەکان بەو ئاراستەیەن کە دروشمی "عێراق جارێکی تر مەزن بکەنەوە" جێبەجێ بکرێت.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە چاوەڕێی گۆڕانکاریی نوێ لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرامبەر بە بەغدا دەکات و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا سافایا بۆ ئەم مەبەستە بگاتە عێراق.
25 جار خوێندراوەتەوە