بەرپرسێکی هەسەدە ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە بۆردومانکردنی ناوچە
سڤیلییەکان دەکەن لەلایەن هەسەدەوە و دەڵێت پێچەوانەکەی ڕاستە و بەهۆی هێرشی
چەکدارانەوە خڵکی سڤیل لە ناوچە کوردییەکان شەهیدبووە.
هەواڵ:KNNC
ئاڵۆزییەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب بەردەوامە و لەوبارەیەوە سایڵ
زوبع جێگری وتەبێژی هەسەدە ڕایگەیاند: تەواوی ئەو دنگۆیانەی باس لە بە ئامانجگرتنی
ناوچە سڤیلییەکانی حەلەب دەکەن لەلایەن هەسەدەوە ناڕاستە و بە هیچ جۆرێک هەسەدە
بۆردومانی نەخۆشخانە و شوێنە گشتییەکانی نەکردوە وەک دەستپێشخەر بۆ شەڕ.
بەرپرسەکەی هەسەدە وتیشی، پێچەوانەی ئەو قسانە ڕاستە و چەکداران سەرەتا
هێرشیان کردوەتە سەر گەڕەکە کوردنشینەکان و بوونەتە هۆی شەهیدکردنی ژنێکی سڤیل،
دواتر شەڕ و ئاڵۆزییەکانی پەرەیان سەندوە.
لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، ئەوانەی هەسەدە بەو جۆرە قسانە تۆمەتبار
دەکەن و قسەی ناڕاست و چەواشەکاریی لەبارەی هەسەدە بڵاودەکەنەوە، ئامانجی دیکەیان هەیە و ئەو شتەش بۆ هەسەدە
و هەموو لایەک ڕوونە کە بەرژەوەندی ئەو هەواڵانە بۆ کێیە و لە چیدایە...
160 جار خوێندراوەتەوە