شاندی ئیمراڵی: تەندروستی ئۆجەلان زۆرباشە و کۆبونەوەیەکی بەرهەمدارمان ئەنجامدا

KNN : Kurdish News Network
08:28 - 06/07/2025
کوردستان
+
-


لە دوای کۆبونەوەکەیان، شاندی ئیمراڵی راگەیندراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن؛ دۆخی ئۆجەلان زۆر باشە و کۆبونەوەکەشیان بەرهەمدار بوە.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ یەکشەممە، دوای سەردانیکردنیان بۆلای ئۆجەلان،  شاندی ئیمراڵیی کە لە پەروین بوڵدانو میتحەت سانجار، پەرلەمانتارانی پارتەکە و فایەق ئۆزگوری پارێزەری ئۆجەلان پێکهاتبون،  راگەیەندراوێکیان لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە؛ تەندروستی ئۆجەلان زۆر باشبوە و بە گرنگییەوە باسی کۆبونەوەکەی سبەینیی کردەوە کە لە نێوان ئەوان و رەجەب تەیب ئەردۆغان بەرێوە دەچێت و وتوشیەتی پڕۆسەی ئاستی دەچیتە قۆناغیكی نوێوە.


لە راگەیندراوەکەدا ئەوەشهاتوە؛ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و نیو لەگەڵ ئۆجەلاندا گفتوگۆیان کردوە و کۆبونەوەکەی سبەینێش کە تایبەتە بە پڕۆسەی ئاشتی بە گرنگ و مێژوی ناویبردوە و ئۆجەلان جەختی کردوەتەوە، پڕۆسەکە گەشتوەتە قۆناغێکی نوێ.

شاندەکە جەختیان لە باشی دۆخ و تەندروستیی ئۆجەلان کردوەتەوە و لەوبارەیەوە دڵنیایان داوە و وتوشیانە؛ ئۆجەلان نیگەرانە لە گیانلەدەستدانی ئەو  پێنج سەربازەی تورکیا کە ئەمڕۆ لە کوردستان باشور و لە ئەشکەوتێکدا بەهۆی گازی میسانەوە ژەهراوی ببون و دواتر گیانیان لە دەستدا.

215 جار خوێندراوەتەوە