وەزارەتی تەندروستی
ئێران دواین ئاماری قوربانیانی جەنگی نێوان وڵاتەکەیی و ئیسرائیلی بڵاوکردەوە،
بەپێی ئامارەکانیش لە پارێزگای تاران زۆرترین ژمارەی کوژراو و بریندار تۆمارکراوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی
تەندروستی ئێران ئاماری کوژراوانی 12 رۆژی جەنگی نێوان وڵاتەکەی و ئیسرائیلی
بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکانیش لەسەرانسەری وڵاتەکە 627 کەس کوژراون و چوار هەزار
و 870 کەسیش بریندار بون.
حسێن کرمانپور، سەرۆکی
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژەی بەوەکردوە،
پارێزگاکانی تاران و کرماشان زۆرترین ژمارەی کوژران و گیانلەدەستیدانیان تێدا
تۆمارکراوە.
دەشڵێت: ٨٦.١%ـی
بریندارەکان لە شوێنی هێرشەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و 13.9%ی دیکەش لە کاتی
گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەکان گیانیان لەدەستداوە.
530 جار خوێندراوەتەوە