لەبڵاوكراوەیەكەدا نەخۆشخانەى فلۆرانس بڵاویكردەوە؛ دۆخی تەندروستی سڕەی
سورەیا ئوندەر، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا و ئەندامی شاندی دمپارتی بۆ ئیمراڵی
خراپتر بوە و وەڵامی دانەوەى بۆ چارەسەکان نییە.
هەواڵ: (KNNC)
پڕۆفیسۆر د.چاڤلان چیفتچی، بەرپرسی تیمە پزیشکییەکەی ئوندەر لە نەخۆشخانەی
فلۆرانس نایتنگەیل، رایگەیاند: بەراورد بە چەند رۆژی پێشوتر، دۆخی تەندروستی ئوندەر،
خراپتر بوە، لە ئێستادا وەڵامدانەی بۆ
چارەسەکان نییە، رونیكردەوە كە؛ لە لایەنی دەمارییەوە دۆخەکە تا دێت خراپتر دەبێت.
وتیشی: لەگەڵ ئەوەی كە ئاوسانی مێشکی ئۆندەر باشنەبوە، بەردەوام خوێن لە مێشکی
دەڕوات، كە هەمو ئەو نیشانانە دەریدەخەن کە
مەترسی لەسەر ژیانی زیاتر بوە، بەڵام ئەوان بە ئارامییەوە چارەسەرەکانی بۆ ئەنجام دەدەن.
راشیگەیاندوە: پێشتر کێشەکان لە سیستەمی دڵی ئوندەردابون، بەڵام لەم
دواییانەدا کێشەکانی نیرۆلۆجی زیاتر بڵاوبونەتەوە كەشەوەش پێی دەوترێت "خاڵی
شکاندن" باش نەبونی ئەم دۆخی نیرۆلۆجییە دەرخەری ئەوەن كە بۆ وەرگرتنی
چارەسەرەكان هێشتا بێ وەڵامە.
بەرپرسی تیمە پزیشکییەکەی ئوندەر، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە ئێستادا
زانیاری لەسەر لەكاركەوتنی مێشکی نەخۆشەكە
لەبەردەستدا نییە، بەڵام بە پێی ئامارە تۆماركاوەكان، ئەستەمە بوترێت دۆخی
تەندروستی ئوندەر بەرە و باشتی بچێت.
167 جار خوێندراوەتەوە