بەراورد بە ساڵی رابرد، ئەمساڵ رێژەی بارانبارین زۆر کەمبو، بەڕێوەبەری
ئاوی دەوروبەری سلێمانی هۆشداریدەدات، ژمارەیەک زۆر لە بیرە دەستکردەکان و
دووسەرچاوەی ئاوی گرنگیش ئاستیان دابەزیوە.
هەواڵ:KNN
شیروان جەمال، بەڕێوەبەری
ئاوی دەوروبەری سلێمانی بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند، لەمساڵدا لەناوچە
گوندنیشنەکان 95 بیر وشکییان کردوە، بەراورد بە ساڵی رابردو ژمارەکە
بەرزبوەتەوە بەوپێیەی لە ساڵی 2024ـدا 65 بیری دەستکرد وشکتان کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد،
ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان ڕۆژانە سێ سانتیمەتر کەم دەکات، بەڵام دەتوانێت پێداویستی
شاری سلێمانی و دەروبەری دوکان پڕ بکاتەوە، وتیشی: ناوچەکانى بازیان تا
چەمچەماڵ بەشێوەیەکى بەرچاو ڕوبەروى کەمئاوى دەبنەوە.
وتیشى: ناوچەى شارەزور ئەمساڵ
ڕوبەڕوی کەم ئاوی دەبێتەوە بەو پێیەی ئاستی ئاوى سەرچاوی ئاوی بێستانسور بۆ15
هەزار مەترسێجاکەمی کردوە .
118 جار خوێندراوەتەوە