بنیامین نەتانیاهۆ: رێگە نادەین دەوڵەتی ئیسرائیل شکست بهێنێت و دروستبونی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستینش خەونە

KNN : Kurdish News Network
10:34 - 27/04/2025
جیهان
+
-



ئەمڕۆ یەکشەممە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل  ڕایگەیاند، لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم دواییەوە سەرکەوتو بون،  لە گۆڕینی ڕوخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پلانە هاوبەشەکانی حزبوڵای لوبنانی  و یەحیا سینواری سەرۆکی حەماسیان پوچەڵ کردوەتەوە.



هەواڵ:KNNC


نەتانیاهۆ ی ئاماژەی بەوەدا کە ئیسرائیل ڕێڕەوی فیلادلفیی کۆنترۆڵکردوە، کە یارمەتیدەر بوە بۆ گەمارۆدانی کەرتی غەززە و ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی چەک و جەختیشی لەوە کردەوە کە "رێگە نادەین دەوڵەتی ئیسرائیل شکست بهێنێت" و   دروستبونی دەوڵەتێکیش بەناوی فەلەستین خەونە.

سەبارەت بە ئایندەی پەیوەندی لەگەڵ ئێران، نەتانیاهۆ جەختی لەسەر پێویستی نەهێشتنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران کردەوە و رایگەیاند؛  تاران  هەڕەشەیە  بۆ سەر ئیسرائیل و جیهانیش.


وتوشیەتی بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادەن ئێران ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و  پێویستە  هەر ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی لەگەڵ تاران کە دەکرێت پرسی موشەکی بالیستیکی لەخۆ بگرێت. 


لەبارەی لوبنانیشەوە وتویەتی، ئیسرائیل شەڕەکەی گواستەوە بۆ لوبنان دوای ئەوەی حزبوڵا چوەتە ناو شەڕەوە، ئاماژەی بەوەداوە کە  "ئۆپەراسیۆنی پەیجەرەکان" حزبوڵای توشی شۆک کرد و لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە سەرکردە باڵاکانی لەناوبرد، جەختیشی کردوەتەوە  پێشوەختە ئیدارەی ئەمەریکای لە ئۆپەراسیۆنەکە ئاگادار نەکردوەتەوە.

سەبارەت بە پرسی سوریاش، نەتانیاهۆ وتویەتی، سەرکەوتو بون لەوەی  لە 90%ی تواناکانی سوپای پێشوی سوریایان لەناو بردوە، لەبارەی روخانبی ئەسەدیشەوە ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی نزیک لە تورکیا ڕۆڵی سەرەکییان هەبوەلە ڕوخاندنی ڕژێمەکەی  ئەسەد.

116 جار خوێندراوەتەوە