رۆڤان سەروەت: لە دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕاندا پەیڕەوی (50+1) نییە، بەڵام پابەندی بڕیارەكەی كۆمسیۆن بوین

KNN : Kurdish News Network
09:00 - 26/04/2025
کوردستان
+
-

وتەبێژی کۆنفڕاسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرایدەكات؛ بەهۆی تەواو نەبونی رێژەی یاسایی، كۆنفڕانسەكەی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵگیراوە كە ئەوەش پرسێكی تەواو ئاساییە دەشڵێت: سەرباری ئەوەی كە لە دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕاندا پەیڕەوی (50+1) نییە، بەڵام چاوەڕێ دەكەن ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیار لەسەر دیاریكردنی رۆژێكی دیكە بۆ  كۆنفرانسی تەواوكاری دیاری بكەن.


هەواڵ: (KNNC)


رۆڤان سەروەت، وتەبێژی کۆنفڕاسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە گەشتی كاتژمێر (08:00)ـی كەی ئێن ئێن رایگەیاند: بەپێی رێكارەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق و بەهۆی تەواو نەبونی رێژەی یاسایی، كۆنفڕانسەكەی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵگیراوە بۆ گەڕی دوەم كە ئەوەش پرسێكی تەواو ئاساییە.


وتەبێژەكەی كۆنفڕانسی دامەزاندنی بزوتنەوەی وتیشی: كۆنفرانسەكە بەپێی رێنمایی و رێكارەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق و بەسەرپەرشتی و ئامادەبونی فەرمانگەی پارت و رێكخراوە سیاسییەكان، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، نوێنەرایەتی وەزارەتی ناوخۆ و دادوەری دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی بەڕێوەچوە و ئەوان تەنها چاودێرییان كردوە.

 

سەبارەت بەنەبونی ناوی ژمارەیەیەك لە ئەندامانی كۆنفڕانسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان رونیكردەوە؛ لە ساڵی (2017) و دوای پەسەندكردنی یاسای پارت و رێكخراوە سیاسیەكان، بزوتنەوەی گۆڕان لیستێكی  پێشكەش كردوە كە لە دو هەزار و (132) ناو پێكهاتوە، كە ئێستا نۆ ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە كە زیاتر لە هەزار و (200) ناویان بەهۆی ئەوە لەناو پارت و رێكخراوی دیكە كار دەكەن یان كۆچی دواییان كردوە نەماوە.

 

وتەبێژەكەی کۆنفڕاسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سەرباری ئەوەی كە لە دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕاندا پەیڕەوی (50+1) نییە، بەڵام پابەندی رێنماییەكانی فەرمانگەی پارت و رێكخراوە سیاسییەكان بون و گەڕی یەكەمی كۆنفرانسەكەیان هەڵگرتوە و چاوەڕێ دەكەن  لە نێوان هەفتەیەك بۆ (10) رۆژ ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیار لەسەر دیاریكردنی رۆژێكی دیكە بۆ  كۆنفرانسی تەواوكاری دیاری بكەن.

99 جار خوێندراوەتەوە