لەمیانی سەردانیکرنیدا بۆلای عومەر سەید عەلی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایدەگەیەنێت؛ رابردوی پاک و درەوشاوەی عومەر سەید عەلی و جێدەستی لە نەخشەی سیاسی کوردستان هەمیشە بۆ ئێمە جێگەی شانازییە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سلێمانی، سەردانی عومەر سەید عەلی، رێکخەری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و پێکەوە کۆبونەوە.
لە دیدارێکدا بافڵ تاڵەبانی وێڕای پرسینی هەواڵی تەندروستی رێکخەری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان، ستایشی رابردوی پاک و درەوشاوەی عومەر سەید عەلی و بنەماڵەکەیانی کرد کە نمونەی بەرزی خەبات و قوربانیدانی گەلەکەمانن لە مێژوی رزگاریخوازی کورددا بە تایبەت لە شۆڕشی نوێ.
دوپاتیشی کردەوە کە جێدەستی کاک عومەر لە نەخشەی سیاسی، خەباتی شاخ و شار، رێکخستن و خۆڕاگریی لە زینداندا دیار و بەرچاوە و هەمیشە بۆ ئێمە مایەی شانازییە.
372 جار خوێندراوەتەوە