"سبەینێ ئاسمان نیمچە هەورە و پلەكانی گەرماش دادەبەزن"

KNN : Kurdish News Network
08:10 - 29/10/2024
کوردستان
+
-

بەشی پێشبینی وەزارەتی گوستنەوە رایدەگەیەنێت؛ سبەینێ ئاسمان نیمچە هەورە و بەراورد بە ئەمڕۆ سێشەممە،  پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

وەزارەتی گواستەوەی و گەیاندن بڵاویكردەوە؛ بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا، پلەكانی گەرما لە سبەینێ چوارشەممەوە نزم دەبنەوە و ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییەكانیش هەواری تەواو دەبێت.

 

رونیكردوەتەوە، خێرایی "با" مامناوەندە و لەنێوان (10 بۆ 20) كیلۆمەتر لە كاتژمێر و ئاڕاستەكەشی لە باكوری خۆرئاوادەوەیە، هەروەها مەەودای بینین لەنێوان (8 بۆ 10) كیلۆمەتردا دەبێت.

 

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە؛ بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ چوار شەممە، بە پلەی سیلیزیبەم جۆرە دەبێت:

 

هەولێر : 25پلەى سیلیزى
سلێمانی : 24پلەى سیلیزى
دهۆک : 23 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 26 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 25 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 25 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 11پلەى سیلیزى
سۆران : 23 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 27 پلەى سیلیزى

312 جار خوێندراوەتەوە