بەرەبەیانى ئەمڕۆ
سوپاى تورکیا سنورى ناحیەى شیلادزێی بۆردومانکرد و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک کە پیشەى
پێشمەرگەیە شەهیدبو، ئەندامێکى رێکخراوى سی پی تى ئەمەریکیش دەڵێت: تەنها لەمساڵدا
نۆ هاوڵاتیی مەدەنى بە بۆردومانەکانى تورکیا شەهیدبون.
هەواڵ:KNNC
کامەران عوسمان،
ئەندامى رێکخراوى سی پی تى ئەمەریکى ئاشکرایکرد؛ لە کاتژمێر 5:25 خولەکی سەر لە بەیانی ئەمڕۆدا، فڕۆکە جەنگییەکانی
سوپای تورکیا بۆردومانی گوندی (بەریسکێ)یان کرد لە ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای
ئامێدی و لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا، هاوڵاتییەک بە ناوی (عوسمان رژدی رێکانی) تەمەن
32 ساڵ شەهید بو.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە قوربانییەکە پیشەى
پێشمەرگە بوە و لەکاتى هەنگەوانیدا پێکراوە.
ئەو ئەندامەى رێکخراوە ئەمەریکییەکە ئەوەشى
ئاشکرا کردوە کە ئەمساڵ ئەمە دوەمجارە تورکیا بۆردومانى گوندى بەریسکێ دەکات و
هاوڵاتییانى مەدەنى بەئامانج دەگرێت و لەمانگى سێی ئەمساڵ هەر لەو گوندە چەند
هاوڵاتییەک شەهید و بریندار بون.
رایشیگەیاندوە؛ لەمساڵدا، بەهۆی بۆردومان و هێرشەکانی
سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمى کوردستان، نۆ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون و دوو هاوڵاتی
تری مەدەنیش برینداربون.
267 جار خوێندراوەتەوە