بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەڕى چەکداریی روبەڕو
لەنێوان چەند کەسێکدا رویدا، دوو کەس کوژراون و یەکێکیان کارمەندى سکیوریتییە.
هەواڵ:KNNC
بەرەبەیانى ئەمڕۆ، لەبەردەم پاڵاوگەى (کار
گروپ) لە ناحیەى کەورگۆس- سەر بە قەزاى خەبات شەڕ لەنێوان کارمەندێکى سکیوریتى و
شۆفێرى تانکەرێک رویداوە و بە چەک روبەڕوى یەک بونەوە و هەردوکیان لە روداوەکەدا کوژراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەى دەست کەى ئێن ئێن
کەوتوە؛ کارمەندى سکیوریتییەکە ناوى دارەوان نەزیرە و حەکیم کاکلیش شۆفێرى
تانکەرە هەردوکیان چەکى جۆرى کڵاشینکۆفیان پێبوە و تەقەیان لە یەکتر کردوە، ئەم شەڕە روبەڕوەش لەلایەن کەسانى نزیک لە شەڕەکەوە ڤیدیۆ گیراوە و برینداریش لەم روداوە کەوتوەتەوە.
لەبارەى هۆکارى ئەم شەڕەقەتەیەوە کە رویداوە
پەیامنێرى کەى ئێن ئێن رایگەیاند؛ تا ئێستا هۆکارەکەى ناڕونە و لایەنى
پەیوەندیداریش هیچ رونکردنەوەیەکى لەوبارەبەوە بڵاونەکردوەتەوە و پۆلیس دەستى بە
لێکۆڵینەوەکانى کردوە، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانى دەست کەى ئێن ئێن کەوتوە، شەڕەکە لەسەر سەرەگرتنى تانکەرى نەوت رویداوە و دروستبوە.
2887 جار خوێندراوەتەوە