وەزیری دارایی و
ئابوری حکومەتی هەرێم کوردستان دەڵێت: دڵخۆشم بە ئەنجامی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ کە چارەسەری
کێشەکان بکەین، دوپاتیشی دەکاتەوە کە : لێکتێگەیشتنی باش هەیە کە موچەی فەرمانبەران
لە ئینفاقی فیعلی بەدەربکرێت.
هەواڵ:KNNC
ئاوات جەناب
نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی رۆژەڤی کەناڵی
(کەی ئێن ئێن) باسی لە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەیان کرد لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و وتی:"ئاسۆی چارەسەری کێشەکان دەرکەوتوە و
پێشتر زانیاری نادروست درابو بە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق".
وەزیری دارایی دڵخۆشی
خۆی بە ئەنجامی کۆبونەوەکە دەربڕی و دوپاتی کردەوە کە "ئەرکی ئێمەیە داکۆکی لە
موچەخۆران بکەین".
بەوتەی ئاوات
جەناب نوری "لێکتێگەیشتنی باش هەیە کە موچەی فەرمانبەران لە ئینفاقی فیعلی بەدەربکرێت
و موچە لەڕێی ئەو بانکانەوە دابەش بکرێت کە لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە متمانەیان پێدراوە".
سەبارەت بە
وادەی چارەسەرکردنی کێشەکانیش لەگەڵ بەغداد بەتایبەت پرسی موچەی فەرمانبەران،
وەزیری دارایی وتی:"پێشبینی دەکەین لە ساڵی نوێوە کێشەکانمان لەگەڵ بەغداد
چارەسەربن".
924 جار خوێندراوەتەوە