لە روداوێکى هاتوچۆدا لە رێگاى (هەولێر- مەخمور) کەسێک بەسەختى برینداربوو
وتەبێژى پۆلیسى هەولێر رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای (هەولێر- مەخمور)
لەنزیک ناحیەی شەمامک، ئوتومبێلێکی جۆری بیجۆی تایبەت بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆلی لەدەستداو
بەرە و دورگەی ناوەندی شەقام چو، دواى خۆکێشان و بەرکەوتنێکى قورس بە ستونیکى
کارەبا ئینجا وەستا.
لەئەنجامی روداوەکەش شوفێرى ئۆتۆمبیلەکە بەسەختی
برینداربوو، ئوتومبێلەکەش بەتەواوی هەڵوەشایەوە بەهۆی زەبری بەرکەوتنەکە، ستونێکی
کارەباش خواربویەوە.
474 جار خوێندراوەتەوە