سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزیرى
بەرگرى ئیتاڵیا کۆبونەوە و هەڕەشەى گروپە چەکدارەکان لە نێردە دیبلۆماسییەکان و
جموجۆڵەکانى داعش تاوتوێ‌کران.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیرى بەرگرى ئیتاڵیا و لەگەڵ
سەرۆکى هەرێم و جێگرەکەى کۆبوەوە، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی
کوردستان، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ى گروپه چه‌كداره‌كان له نێرده ديپلۆماسييه‌كان
و هه‌ڕه‌شه و جموجووڵه‌كانى داعش تاوتوێ كراون.
باس لەوەشکراوە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى
كارى هاوبه‌ش و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له عێراق كردووەتەوە،
"هاوڕا بوون هێشتا عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستيان به هاوكارى و
پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى
كوردستانى بۆ ئيتاڵيا دووپاتكرده‌وه كه هاوکارى سه‌ربازى و مرۆيى پێشكه‌ش به هه‌رێمى
كوردستان و عێراق كردوه.
لەبارەی دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراقيش، سەرۆکى هەرێم رایگەیاندوە: هه‌رێمى
كوردستان به نيگه‌رانييه‌وه له پێشهاته ئه‌منييه‌كانى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ى گروپه
چه‌كداره‌كان له نێرده ديپلۆماسييه‌كان ده‌ڕوانێت.
وتیشى:"ئه‌ركى نێرده ديپلۆماسييه‌كان و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى عێراق
گرنگە، بۆ هاوكارى و پشتگيرييه له عێراق و ده‌بێت سه‌لامه‌تى و ئاسايشيان بپارێزرێت،
هه‌رێمى كوردستانيش هه‌موو پشتگيرييه‌ك له هه‌نگاو و رێكاره‌كانی مسته‌فا كازمى،
سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌كات".
494 جار خوێندراوەتەوە