نرخی خزمه‌تگوزاری کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبون یه‌كده‌خرێت

KNN : Kurdish News Network
09:42 - 24/09/2020
کوردستان
+
-

قایمقامیەتى سلێمانى بەدواداچوون بۆکێشەى نرخى خزمەتگوزارى کۆمەڵگەکانى نیشتەجێبوون(سیتى) یەکان دەکات و کار بۆ رێکخستنى دەکات.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی سلێمانی و ئەندامی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راگەیاند: ژمارەیەک لە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبون لە سلێمانی، کێشە و گرفتی خزمەتگوزاریی و نرخەکانیان هەیە، بۆئەوەش لیژنەی تایبەت پێکهاتوە و ماوەی ساڵێکە نرخەکان جێگیرکراون.

 

ئەو ئەندامەى لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی پاش کۆبونەوەى لەگەڵ بەرپرسی کارگێڕی سەرجەم سیستییەکان راگەیاند، ژمارەیەک لە یەکەکانی نیشتەجێبونیش سکاڵایان لە کەمی خزمەگوزارییەکان هەیە.

 

‌ئەو بەرپرسەى قایمقامیەتى سلێمانى روونکردنەوەى زیاترى لەو بارەیەوەدا و رایگەیاند،ژمارەیەک لەکۆمەڵگەکانی نیشتەجێ بون خزمەتگوزار ییەکانیان زۆرباشە، هەندێکیان تەنها سکیوریتیان هەیە، بۆیە بەپێی خزمەتگوزارییەکانیان نرخەکان رێکدەخرێنەوە.

 

ئاماژه‌ی به‌وەشكرد، لەئێستادا کێشەیەکی زۆرمان لە دابینکردنی کارەبا و نرخەکەی هەیە، پێشتر کۆنوس دراوەتە بەڕێوەبەرایەتی کارەبا بۆ ئەوەی نرخەکان یەکبخرێت، هاوشێوەی ئەوەی مانگانە بۆ نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە گەڕەکەکاندا دەکرێت.

704 جار خوێندراوەتەوە