هاتوچۆی
گەرمیان بڵاویکردەوە،شەوی رابردوو بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای پشتێنەی کەلار،
کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسیکی تر بریندار بوون.
بەپێی راگەیەنراوێکی
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، روداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (نیسان سێنترا
و کیای سۆرینت)دا بووە، بەهۆی روداوەکەشەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلە کیاکە
گیانیلەدەستداوە و سەرنشینێک بە سەختی بریندار بووە.
ئاماژەبەوەشکراوە، بەهۆی روداوەکەوە
زیانێکی ماددی زۆر بە ستونی کارەبای ئەو ناوچەیە کەوتووە.
1226 جار خوێندراوەتەوە