كەركوك؛ دیاریكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی پارێزگار لەلایەن یەكێتی و پارتیەوە كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:37 - 11/07/2019
کوردستان
+
-

كەركوك؛ لەدوو بەیاننامەدا عەرەب‌و توركمانەكان دژایەتی خۆیان بۆ رێككەوتننامەكەی پارتی‌و یەكێتی رادەگەیەنن

دیاریكردنی كاندیدی پارێزگاری كەركوك لە لایەن یەكێتی و پارتییەوە وەك كاندیدی لیستی برایەتی، كاردانەوەی جیاوازی لایەن و پێكهاتەكانی لێكەوتەوە و عەرب و توركمانەكان بە توندی لە دژی وەستاونەتەوە، توركمانەكان پێیان وایە هەوڵێكە بۆ هێوركردنەوەی شەقامی كوردی و عەرەبیش پێیان وایە پارێزگارێكی بێ دەسەڵات دەبێت،  ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت: كەركوك پرسێكی نیشتمانیەو دەبوو لایەنەكانی دیكەش لەو پرسەكەدا بەشدار بونایە".

دیاریكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك بەپێی رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی و كاردانەوەی جیاوازی لایەن و پێكهاتەكانی كەركوكی لێدەكەوێتەوە.

دوای ئەوەی پارتی و یەكێتی بەفەرمی ئەندازیار تەیب جەباریان وەك كاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك راگەیاند: لەسەر ئاستی ئاستی پارێزگای كەركوك پێكهاتەكان كاردانەوەیان هەبوو، عەرەب و توركمان لە 2 بەیاننامەو هەڵوێستی جیادا لەبایەخی رێككەوتنەكەیان كەمكردەوە، توركمان پێیوایە ئەو هەوڵە بۆ هێوركردنەوەی شەقامی كوردیەو عەرەبیش دەڵێت "پارێزگارێكی بێ دەسەڵات دەبێت".

یەكێتی و پارتی لە رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە ململانێی توند دەكەن لەسەر میكانیزمی دانان و دیاریكردنی كەسایەتیەك بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك، ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان وێڕای پێشوازی لەو هەوڵە، دەڵێت:"كەركوك پرسێكی نیشتمانیەو دەبوو لایەنەكانی دیكەش لەچارەسەركردنی پرسەكەدا بەشدار بونایە".

دوای نزیكەی 2 ساڵ لە رووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەرو دورخستنەوەی نەجمەدین كەریم لە پۆستی پارێزگاری كەركوك، یەكێتی و پارتی بە فەرمی ئەندازیار تەیب جەبار ئەمین یان وەك كاندیدی كوردو لیستی برایەتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك یەكلاكردەوە، كە ناوبراو لەدایك بوی ساڵی 1954 ی شاری كەركوكەو ماوەی 5 ساڵ بریكاری وەزارەتی ئەشغاڵ و نیشتەجێكردن بووە لە لەكابینەی یەكەم و دووەمی حكومەتی هەرێم و لەئێستاشدا ئەندازیارە لەكۆمپانیای نۆكانی سەر بە یەكێتی.

2911 جار خوێندراوەتەوە