هەسەدە: حکومەتی سوریا بەرپرسیارە لە هەر وەڵامدانەوەیەکی توندمان

KNN : Kurdish News Network
10:16 - 16/12/2025
کوردستان
+
-

هەسەدە دەڵێت هێزەکانی حکومەتی سوریا چەکی قورسیان بۆ هێرشکردنە سەریان بەکارهێناوە و بەرپرسیارییەتی هەر کاردانەیەوەکیش دەخاتە ئەستۆی دیمەشق.

 

 

هەواڵ:KNNC


هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی ئەمشەوی هێزە سەربازیی و چەکدارییەکانی حکومەتی سوریا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و بە دیاریکراوی نزیکی بەنداوی تشرین بڵاوکردەوە و بەرپرسیارییەتی هەر وەڵامدانەوەیەکی توندی خستە ئەستۆی دیمەشق.

 

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدەدا هاتوە، کە چەکدارانی حکومەت بە هەموو توانایانەوە تۆپباران و بۆردومانی ناوچەکەیان کردوە و چەکی قورسیان لە دژی هێزەکانی هەسەدە بەکارهێناوە.

 

 

هەسەدە هێرشەکانی بە زیادبوونی هەڕەشە و مەترسیی ناوبردوە و بەرپرسیارییەتی تەواویشی خستوەتە ئەستۆی حکومەتی سوریا و ئاماژەی بەوەکردوە، دیمەشق بەرپرسیارە لە هەر وەڵامدانەوەیەکی توندی شەڕڤانان لەبەرامبەر ئەو هێرش و دەستدرێژیانەی دەکرێنە سەر ئاساییشی ڕۆژئاوا و خەڵکانی سڤیل و ژێرخانی ناوچەکە...

654 جار خوێندراوەتەوە