دەمپارتی دەڵێت دەبێت پەلەبکرێت لە چەسپاندنی مافەکان و چەکدانان ئامانج
نییە و سەرەتایە.
هەواڵ:KNNC
گوڵستان کڵیچ کۆچیگیت،
جێگری هاوسەرۆكی فراكسیۆنی پەرلەمانی پارتی یەكسانی دیموكراتی-دەم پارتی لە
نوێترین لێدوانیدا ڕووی قسەکانی کردە دەوڵەتی تورکیا و ڕایگەیاند: قۆناغیکی درێژمەودا لەپێش تورکیایە و تەنها بێدەنگکردنی چەکەکان ئامانج نین و ئەوانەشی بەو جۆرە بیردەکەنەوە هەڵەن، پێویستە پەرلەمانی تورکیا پەلەبكات لە دەركردنی یاسای یەکگرتنی
دیموکراسی، چونکە بێدەنگکردنی چەکەکان ئامانجەکە نییە بەڵکو سەرەتای پڕۆسەیەکی دوورودرێژە.
گوڵستان کڵیچ وتیشی، ئامانجی
ڕاستەقینەوە کورد و دەمپارتی ئاشتییەکە کە لەسەر بنەمای یەکسانیی و دادپەروەرئی و
سازانی کۆمەڵایەتی بنیادبنرێت و هیج جیاوازییەک لەنێوان پێکهاتەکاندان نەکرێت دەشبێت هەمووان بۆ ئەو ئامانجە تیبکۆشن چونکە ئاشتی بۆ هەمووانە نەک تەنها کورد کۆتاییهاتنی شەڕیش بەخێری ئەوانەیە کە دژی شەڕن...
122 جار خوێندراوەتەوە