بەفربارین دەگاتە ناوەندی شارەکان

KNN : Kurdish News Network
09:28 - 14/12/2025
کوردستان
+
-

لە ناوەندی شارەکان بەفر دەبارێت و دابەزینی پلەکانی گەرما ژمارەی پێوانەیی تۆماردەکات.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەمڕۆ شەپۆلی ئێستای بارانبارین لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و شەپۆلێکی دیکەش لەم ڕۆژانە ڕوو لە ناوچەکە دەکات و بەجێگیربوونی دابارینی باشی پێدەبێت و کەشناسیی عێراقیش هۆشداریی داوە لە دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما تا ئاستی پلەی بەستن.

 

لەبارەی ڕەوشی کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو، کەشناس پشتیوان پێنجوێنی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لە 10 ڕۆژی سەرەتای ساڵی نوێ واتا لەدوای دوو هەفتەی دیکەوە، یەکەمین شەپۆلی سەرمای بەهێزی ئەمساڵ ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و دابەزینی پلەکانی گەرما ژمارەی پێوانەیی تۆماردەکات.

 

ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەشدا، کە لە مانگی داهاتوودا جیا لە بارانبارین بەفربارینی ناوەندی شارەکان دەگرێتەوە و زستانەکەشی پڕباران دەبێت...

9365 جار خوێندراوەتەوە