حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی خەرجی سەرۆکایەتییەکان

KNN : Kurdish News Network
12:46 - 16/12/2025
عێراق
+
-

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چاوخشاندنەوە بە دەرماڵە و خەرجی سەرۆکایەتییەکاندا دەکات و 90%ی خەرجی چونەدەرەوەی وڵاتی کارمەندەکانی دەبڕێت.


هەواڵ:KNNC


له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وزرایی وەزارەتی ئابوریی‌ به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌ممه‌د شیاع سودانی بڕیاردرا بۆ پێداچوونەوە بە خەرجی و دەرماڵەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بە مەبەستی گەڕاندنەوەی داهات بۆ خەزێنەی دەوڵەت و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت.

 

سودانی داوای لە لیژنەی وزارییەکە کرد، کە پێداچوونەوە بە خەرجییەکانی هەرسێ سەرۆکایەتیی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت، لەگەڵیشیدا کار بۆ یەکسانکردنی موچە و دەرماڵەی سەرجەم کارمەندەکانی سەرۆکایەتییەکە بکرێت.

 

یەکێکی دیکە لەو بڕیارانەی سودانی لە کۆبوونەوەکەدا دای، کەمکردنەوەی خەرجی گەشتکردن و چونەدەرەوەی وڵاتی کارمەندەکانی حکومەت بوو، بە ڕێژەی 90%, بێجگە لە هەندێک گەشتی ناچاریی و پێویست نەبێت، ئەویش لەدوای پەسەندکردنی وەزیر.

 

هاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی له ‌وه‌زاره‌تی پلاندانان ڕاسپارد به نوێكردنه‌وه‌ و ئامادەکردنی ‌ڕاپۆرتی تایبه‌ت به‌یه‌كخستنی پله‌به‌ندی بۆ موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران...

411 جار خوێندراوەتەوە