داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت هاوکارربن لە دروستکردنی پۆند و بەشداربن لە
پڕۆسەی گلدانەوەی ئاو بە ئامانجی هەستکردن بە سەختی پڕۆژەکانی حکومەت.
هەواڵ:KNNC
کاروان سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاو لە
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانی
بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی ڕۆژەڤی کەی ئێن ئێندا، داوای بەشداربوونی هاووڵاتییان
و گوندشینانی کرد لە پڕۆژەی بۆندی هەروەزییدا بۆ گلدانەوەی ئاو.
کاربەدەستەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند: ئەوان هاوکاریی هەر جوتیار و
گوندشینیک دەکەن کە شوێنی شیاوی وەک دۆڵ و گۆمی گەورە لە گوندەکەیاندایە و توانای
گلدانەوەی باراناوی هەیە بەڵام بەهۆی نەبوونی بەربەست بەفیڕۆ دەڕوات، ئەوا ئەوان هەماهەنگیان
دەبن و با بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاوذێری وەزارت ئاگادار بکەنەوە تا وەزارەت سود
لەو باراناوە ببینێت و بۆ وەزری گەرما و پێویستی بەکاربێتەوە.
کاروان سەباح هەورامی وتیشی، ئامانجی سەرەکییان لە پڕۆژەی پۆندی هەرەوەزیی
و بەشداریی سیمبولی هاووڵاتیی بۆ ئەوەیە کە هاووڵاتییان بەشداربن و ببنە بەشێک لە
پڕۆژەکان، تا هەست بەوە بکەن حکومەت لە کاتی دورستکردنی بەنداو و پۆند و پڕۆژەکانی
ئاودێرییدا لەژێر چ گوشارێکدایە و ببینن تا پڕۆژەیەکی ئاودێریی بەکۆتادەگات چ سەختییەک ڕووبەڕووی لایەنی
جێبەجێکار دەبێتەوە...
226 جار خوێندراوەتەوە